ChatCrawlersearch across public Telegram Open the app
ن

ناسیۆنالیزمی كوردی

сообщение · 2026-07-21 18:24 UTC
K
id 1368311101Фотография
ئەمە نەبوونی دووربینی سیاسی نەبوو، بەڵکوو هەڵبژاردنێکی سیاسی بوو. دوو سەردەمی ئەمانەت لە ڕۆژئاڤا... خاڵێکی دیکە کە پێویستە لەسەر ڕۆژئاڤا ڕوون بکرێتەوە ئەوەیە کە لە 19ی تەمموزی 2012دا لە ڕۆژئاڤا هیچ شۆڕشێک ڕووی نەدا، پەکەکە ئەجێندای #ئێران ی قبووڵ کرد تاوەکوو ڕێژیمی ئەسەد لە سەر پێ ڕابگرێت و بیکات بە بنکەی ناوەندیی پڕۆژەی #هیلالی_شیعی. بە واتایەکی تر ڕۆژئاڤا وەک ئەمانەتێک لە ژێر گەرەنتی ئێران لە ئەسەد وەرگیرا. ئەسەد تا ئەو ڕۆژەی کە ڕووخا، لە هەمبەر ڕادەستنەکردنی ڕۆژئاڤا بە هێزە سوننەکان، پشتگیریی لە حزووری پەکەکە لە ڕۆژئاڤادا کرد. دەتوانین بە کورتی ئەم پرۆسەیە بەم شێوەیە پێناسە بکەین: سەردەمی ئەمانەتی یەکەم: لە 12ی تەمموزی 2012ـەوە تا ڕووخانی ڕێژیم لە 8ی کانوونی 2024دا، پەکەکە لە بەرامبەر ڕێگریکردن لە ڕووخانی ڕێژیمی سووریادا، ڕۆژئاڤای وەک ئەمانەت وەرگرت. سەردەمی ئەمانەتی دووەم: ڕێک 11 ڕۆژ دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ #هەڵوەشاندنەوەی_پەکەکە و #چەکدانانی_پەکەکە لە 27ی شوباتدا، پەیمانی چوارچێوە لە 10ی تەمموزی 2025دا واژۆکرا و بووە هۆی ڕادەستکردنەوەی ڕۆژئاڤا بە دەوڵەتی #تورکیا. بۆیە ئەم ڕادەستکردنە پێش پێکدادانەکانی ساڵی 2026 ڕوویدا. ئەو لایەنەی کە کاریگەریی لەسەر ئەم پرۆسەی ڕادەستکردنە هەبوو، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بەڕێوەبەرەکانی بوون. ئەوان پرۆسەکەیان بەڕیوەبرد. کەسانی وەک مەزڵووم عەبدی، سیپان حەمۆ، ئیلهام ئەحمەد و ئاڵدار خەلیل، سیمای پراکتیکی بوون لە لاپەڕەکانی میدیادا. پەکەکە وەکوو گەنە خوێنی ڕۆژئاڤای مژی و کردی بە هێز بۆخۆی. پەکەکە شەڕڤان و چەک و دەرفەتی دیپلۆماسی و پارەی دەستکەوت. پەکەکە ڕۆژئاڤای ئیستیسمار کرد و لەگەڵ هەموو کەسدا مامەڵەی پێوە کرد. لە کۆتاییدا فیلمە 13 ساڵیەکە لە ناو لەپی ڕێژیمی دیمەشقدا کۆتایی هات، هەر وەک ئەوەی کە تورکیا پێشبینیی کردبوو. بە واتایەکی تر پەکەکە ڕۆژئاڤای ڕادەستی ڕێژیمی سووریا کردەوە، ئەو ڕێژیمەی کە ڕۆژئاڤای بە ئەمانەت لێ وەرگرتبوو. پەکەکە ڕۆژئاڤای ڕادەستی ڕێژیمی نوێی دیمەشق کردەوە. ئێستا لەم دۆخەشدا، ئەوان هێشتا باس لە شۆڕشی ڕۆژئاڤا دەکەن. کەجەکە دەڵێت ڕۆژئاڤا لەسەر هێڵی ئاپۆئیستەکان بەردەوام دەبێت. مەزڵووم عەبدی بێشەرمیی خۆی لە بەرزترین ئاستدا نیشان دا و لە وتارەکەی دوێنێدا وتی: "ئێمە دەستکەوتە شۆڕشگێڕییەکانمان تێکەڵ بە هەموو کۆمەڵگەی سووریا دەکەین؛ پرۆسەیەکی نوێ دەست پێدەکات". لە ڕۆژئاڤا پەکەکە شۆڕشێکی لە دژی کورد ئەنجامدا و هەموو هیواکانی بۆ ئازادی مراند دەتوانین دۆخەکە بەم شێوەیە شرۆڤە بکەین: پیلانێک هەیە کە وا لە کوردانی ڕۆژئاڤا دەکات لە کوردبوونی خۆیان پەشیمان ببنەوە و لە کوردستانی بوونی خۆیان پەشیمانیان دەکاتەوە. ڕۆژئاڤا 15000 شەهیدی هەیە، شارەکانی داگیر کراون، بە سەدان هەزار کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون، لە هیچ شوێنێک ئاوەدانی نەماوە، خەڵک برسی و بێکارن، ئەمڕۆکە کورد لە سەردەمی ئەسەد هەژارترن، کەچی ئێوە ئەمە بە “شۆڕشی ڕۆژئاڤا” ناودەبەن. نا، نا، شۆڕشی ڕۆژئاڤا بوونی نییە؛ لە ڕۆژئاڤا، شۆڕشێک هەیە کە پەکەکە لە دژی کوردان ئەنجامیدا و هەموو هیواکانی بۆ ئازادی لەناوبرد.

Вся лента

Каталог площадок Искать в ChatCrawler

A snapshot of an open public feed from the search index ChatCrawler — “Google for public Telegram”; refreshed as the venue is crawled. Times are UTC.

Public content only, official Telegram API. About · FAQ · What we do not do · Remove a page · Catalog