Фотография
click to show
click to show
#ئافرەت_و_هاوسەرگیری
پشت بەستن بە خوا لە هەموو کارێکدا
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
٢٩- «لَوْ أَنَّكُمْ تَتَوَكَّلُونَ عَلَى اللَّهِ حَقَّ تَوَكُّلِهِ، لَرَزَقَكُمْ كَمَا يَرْزُقُ الطَّيْرَ، تَغْدُو خِمَاصَاً، وَتَرُوحُ بِطَانًا»(١).
واتە: ئەگەر بەڕاستى و تەواوى پشت بە خوا ببەستن، ڕۆزیتان دەدات، وەک چۆن ڕۆزى باڵندە دەدات، بەیانیان بە سکى برسیەوە دەچێتەدەر (لە هێلانەکەى)، ئێوارانیش بە سکى پـڕ دەگەڕێتەوە.
ڕوونكردنەوە:
پشت بەستن بە خواى پەروەردگار، پێش و دواى گرتنەبەرى هۆکارەکانە، مرۆڤ بە تایبەت دواى ئەوەى هەرچى کارى دەستە تەواوى دەکات، ئینجا ڕوو لە دڵ دەکات و ڕووى دڵیش لە خوا دەکات، ئەوەى دەیەوێ داوای لێ دەکات، بۆ ئەوەى خواى تعالى ئاسانکارى بۆ بکات و یارمەتى بدات. زۆرجار بە بیانووى ترسان لە رزق و ڕۆزی، یان هەژاریی، یان هاوتا نەبوون، یان چۆنیەتى بژێوى ماڵ و پەروەردەکردنى منداڵ... هتد، پڕۆسەی هاوسەرگیرى دوا دەخرێ، کە بێگومان ئەمە هەڵەیە و پێویستە ڕاست بکرێتەوە.
26 ·