خاسیەتەكانى كۆمەڵى رزگاربوو (الفرقة الناجیة)
دیارترین خاسیەتى كۆمەڵى رزگاربوو بریتیە لە دەستگرتن بەو بەرنامەیەى كە پێغەمبەرى لەسەربووە ﷺ ، لە بیروباوەڕ و عیبادەت و ئەخلاق و كڕین وفرۆشتندا، جا بۆیە لەم چوار باسەدا دەبینى كۆمەڵى رزگاربوو دەستێكى باڵایان تێیاندا هەیە و دیارن لەو ڕووەوە:
لە بیروباوەڕدا دەبینى زۆر پەیوەستن بەوەى كە قورئان و سوننەتى پێغەمبەرى خوا ﷺ ئاماژەى بۆ دەكەن و باسى دەكەن لە یەكخواپەرستیەكى پاك لە خوایەتى و پەروەردگارێتى و ناو وصیفاتەكاندا.
وە لە بابەتى خواپەرستیشدا دەبینى ئەم كۆمەڵەیە جیاوازە لە پەیوەست بوونێكى تەواوەتى و جێ بەجێكردنیشی بۆ ئەو بەرنامەیەى كە پێغەمبەرى خواى لەسەربووە ﷺ ، لەبوارى عیبادەتدا لە جۆر و شێواز و ئەندازە و كات و شوێن و هۆكارى عیبادەتەكەش، بۆیە تازەگەرى و بیدعە نابینى لە دینى خوادا، بەڵكو ئەوان لەوپەڕى ئەدەب و ئاكاردان لەگەڵ خواو پێغەمبەرەكەیدا، وهەرگیز پێش خوا و پێغەمبەرەكەى ناكەون لە شەرعاندنى عیبادەتێك كە خواى گەورە ئیزنى نەدابێت.
وە لە بوارى ئەخلاق و ئاكاریشدا دەیانبینى بەهەمان شێوە جیاواز و ناسراون بەبەراورد لەگەڵ جگە لەخۆیاندا لەڕووى ڕەوشت جوانیەوە وەكو خێرویستنیان بۆ موسڵمانان و سنگفراوانیان و ڕووخۆشیان و قسەجوانى و دەستكراوەیی و ئازایەتى و جگەلەوانەش لە بابەتى ڕەوشت و ئاكاردا.
145 ·