English
Open in Telegram

Post نەزیفی دارایی ئەمریکا !

11 October 2026
P
Protocol-پڕۆتۆکۆڵ
نەزیفی دارایی ئەمریکا ! لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییدا، گەڕاوەتەوە کۆشکی سپیی، ئامانجیەتی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕابگرێت. ئەوەش نەک لەبەرخۆشەویستنی هیچ یەکێک لەو دوو وڵاتە، بەڵکو بەرژەوەندی ئەمریکا لەگەڵ وەستانی ئەو جەنگەدایە. ئاخر لە ماوەی دوو ساڵدا، ترلیۆنان دۆلار، بەهۆی هاوکاریکردنی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا لە شەڕدا و ، هەمیش بە هۆی گەشەی ئابووریی چایناوە لە بانکەکانی ئەمریکا چۆتە دەرەوە. ئەوەش ئەمریکای توشی نەزیفێکی گەورەی دارایی کردووە.! ترەمپ هەوڵیداوە بە دوو ڕێگە ئەو نەزیفە گەورە داراییە ڕابگرێت. گەشتکردنی بۆ وڵاتانی کەنداو هەر لە دوای دەستبەکاربوونەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، کە بەهۆیەوە ٤ ترلیۆن دۆلاری بەناوی وەبەرهێنان لە وڵاتانی سعودیه و ئیمارات و قەتەڕ بۆ بانکەکانی ئەمریکا کێشایەوە، ئێستاش لە ڕێگەی ڕێککەوتن لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین و کڕینیی ۳۰۰ هەزار تۆن دیزل بۆ ناوخۆیی ئەمریکا، دەیەوێت نەزیفی دارایی بەهۆی گرانیی سوتەمەنییەوە ڕابگرێت و ڕق و توڕەیی خەڵکی ئەمریکاش، لە گرانی نرخی سوتەمەنیی، پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نیوەی خول، خاو بکاتەوە. کێشەی سەرەکی لەبەردەم پلانی ترەمپ لە چارەسەری کێشەی ئابووریی لە ڕێگەی ڕێککەوتنامەوە، دەوڵەتی قوڵی ئەمریکایە. کە پیلانێکی تەواو جیاوازتری لەوەی دۆناڵد تڕەمپ هەیە و دەیەوێت لەڕێگەی هەڵگیرساندنی جەنگیتر پارەی دەرچوو لە ئەمریکا بگەڕێنێتەوە، بۆیە دەوڵەتی قوڵ دەیەوێت ڕووسیا لەگەڵ ئەوروپا بەتایبەت لەگەڵ( پۆڵندا یانیش یەکێک لە وڵاتانی بەڵتیک.) توشی جەنگێکیتر بکات، تا ساماندارەکانی ئەوروپا سامان و دارایی خۆیان بۆ ئەمریکا وەک پەناگەیەکی ئارامی دارایی بگوازنەوە. ئەوەی هەستی پێدەکرێت هەرکاتێک لەیەک نزیکبوونەوە لەنێوان پۆتین و ترەمپ لە مەسەلەی هەناردەی سوتەمەنی سوتەمەنی ڕووسیا بۆ ئەمریکا ڕوودەدات، دەوڵەتی قوڵی ئەمریکا لە ڕێگەی زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیاوە بە درۆن پاڵاوگە و ژێرخانی نەوتی ڕووسیا بە ئامانج دەگرێت، سەرەڕای ئەوەی تڕەمپ زیاتر لە شەش جار داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە، ژێرخانی نەوت و سوتەمەنی ڕووسیا بە ئامانج نەگرێت چونکە باجی ئەوە خەڵکی جیهان و ئەمریکا لە گرانی سوتەمەنی دەیدەن.! بەڵام سەرۆکی ئۆکرانیا ئەو داواکارییەی تڕەمپ پشتگوێ دەخات. هەر ئەوەش هۆکاری تەقینەوەکەی دوێنی تڕەمپ بوو کە ڕایگەیاند" چەندجارێک دەرفەت بۆ زیلینسکی هاتۆتە پێشەوە لەگەڵ ڕووسیا ڕێبکەوێت و جەنگ ڕابگرێت، بەڵام ئەوەی نەکردووە، بۆیە پێویستە لە پۆستی سەرۆکایەتی ئۆکرانیادا نەمێنێت و یەکێکیتر ببێت بە سەرۆکی ئەو وڵاتە" هەر لە دوای ئەوەش، پۆتین بەخێرایی پێشوازی لەو لێدوانەی تڕەمپ کرد.
6 · 628 ·

Nearby in the feed

PProtocol-پڕۆتۆکۆڵکەناڵی تەلەفزیۆنی چییە؟📺 لە ئینتەرنێت بگەڕێ/سێرچ بکە لەبارەی ١٠ تەلەفزیۆنی هەواڵی یەکەمەکانی جیهان ئەوا؛ ١)بی بی سی، ٢)سی ئێن ئێن، ٣)ئەلجەزیرەو ٤)ئەلعرەبییە؛ ٥)PProtocol-پڕۆتۆکۆڵPhoto
this message
PProtocol-پڕۆتۆکۆڵ”نەوت، 10%ی ئابووریە و 90%ی سیاسەتە” Daniel Yergin توێژەری جیهانی و كەسایەتی گەورەی بواری وزە عێراقی عەزیمیش نمونەی زیندوو😁PProtocol-پڕۆتۆکۆڵ✅سوپاس بۆ خوای گەورە تۆڕی زانیاری یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەی ڕاست و دروستی زانیاری و میدیای کوردی. سوپاسی ستاف و ئەدمینانی تۆڕەکەمان دەکەین کە پابەندی ڕێسا و ی
PProtocol-پڕۆتۆکۆڵProtocol-پڕۆتۆکۆڵ@protocol360 · channel · Business
1 710subscribers258average post reach
Venue feed Open in Telegram

An open public feed from the search index ChatCrawler — “Google for public Telegram”; refreshed as the venue is crawled. Times are UTC.

Public content only, official Telegram API. About · FAQ · Index limits · Remove a page · Catalog · Search · How we count