Web appOpen in Telegram

Messageدڵنیایی دەدرێتە بەشداربووانی کۆڕەک تیلیکۆم،

18 September 2026
9
دڵنیایی دەدرێتە بەشداربووانی کۆڕەک تیلیکۆم، سیمکارتەکانتان لە هەرێمی کوردستان لەکار ناکەون وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم دڵنیایی تەواو دەداتە بەشداربووانی تۆڕی پەیوەندییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم کە سیمکارتەکانیان لەکار ناکەون و کۆمپانیاکە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەردەوام دەبێت. لە لێدوانێکدا سەبارەت بە چارەنووسی سیمکارتەکانی کۆڕەک لە دوای کۆتایی ئەم مانگە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند: "کۆڕەک تیلیکۆم یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندییەکانە لە هەرێمی کوردستان و کۆمپانیایەکی نیشتمانی و کوردستانییە." لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەردەوام بەرگری لە مافەکانی هاوڵاتیان دەکات و گوتی: "بەرژەوەندی هاوڵاتیانی ئێمە ئەولەوییەتی یەکەمە لای ئێمە، لەبەر ئەوەش کۆڕەک تیلیکۆم لە کوردستان بەردەوام دەبێت." بەم لێدوانەش کۆتایی بەو نیگەرانییانە هێندرا کە لای بەشداربووانی ئەو تۆڕە دروست ببوو سەبارەت بە ئەگەری وەستانی سیمکارتەکانیان

Nearby in the feed

9968 Tech 📲ئیستا ئەتوانی ئەپی تلگرام بکەیتەوە لەسەر Apple wathch🥹9968 Tech 📲دوای ئەوەی ماوەیەکی کەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک، ناوی کوردستان لە بەشی گەڕان نەدەدۆزرایەوە ئێستا کێشەکە چارەسەر کراوە و دەتوانی گەڕان بۆ کوردستان بکەیت
this message
9968 Tech 📲زانکۆلاین کارا کرا و وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: لە ئێستادا بۆ ماوەى هەشت ڕۆژ دەرچووانى 12ـى ئامادەیی دەتوانن لەڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بە بەکارهێن9968 Tech 📲Photocall tv…. ماڵپەڕێکە کە دەتوانیت لێرەوە سەیری هەموو کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان بکەیت ... لینکی وێب سایت: https://photocall.tv/ #sanna

An open public feed from the search index ChatCrawler — “Google for public Telegram”; refreshed as the venue is crawled. Times are UTC.

Public content only, official Telegram API. About · FAQ · What we do not do · Remove a page · Catalog · Search · How we count