سەدان گەنج و خوێندکارم بینیوە وازیان لە خوێندن هێنا و دابڕان؛ ئێستا ئەوەندە لە زانست دوور کەوتوونەتەوە کە ئەڵێی ئەستەمە جارێکی تر بەیەک بگەنەوە. چونکە ڕێگاکەیان بە سەقەتی دەستپێکرد، بێمامۆستا و بێ ڕێنیشاندەر ڕۆچوونە ناو سکی کتێبەکان... بەپێی ئەزموونی خۆم و تێگەیشتنم لە حاڵیان، سەرەکیترین هۆکاری ئەم دابڕانە: نەبوونی مامۆستا و هاوڕێی دڵسۆزە.
دەپرسیت: «چی بکەم بۆ ئەوەی بەردەوام بم؟» هیچ ئامرازێک بۆ سەرکەوتن لە خوێندندا شک نابەم، هێندەی دۆزینەوەی مامۆستایی ژیر و هاوڕێیەکی هاورێگەی باش. تا کەی بە تەنیایی؟! کەسێک بەڕاستی ئیرادەی هەبێت و بیەوێت، هەر ڕێگەیەک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بگات بە ئەهلی زانست.
725 ·