Ссылка
click to show
click to show
📖 تەفسیری سوورەتی (الإخلاص) [ئایەتی ٣] - تەفسیری ڕامان
لە درێژەی تەفسیری سوورەتی (الإخلاص)، خاوەنی تەفسیری ڕامان تیشک دەخاتە سەر پاکی و بێگەردیی پەروەردگار لە هەبوونی ڕۆڵە یان دایک و باوک، و ڕەتکردنەوەی بیروباوەڕی هەڵەی هاوبەشدانەران.
﴿سُورَةُ الإِخۡلَاصِ - مَكِّيَّة - 4 آيات﴾
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
﴿ لَمۡ يَلِدۡ وَلَمۡ يُولَدۡ ﴾ (3)
تەفسیر: (لَمْ يَلِدْ) کەسى لێ نەبووە و، هیچ ڕۆڵەیەکى نییە – وەک جولەکە و گاور و بتپەرستەکان دەڵێن -، چونکە خوا زۆر بڵند و پاک و بێخەوش و دوورە لەو جۆرە بیر و بۆچوونانە. (وَلَمْ يُولَدْ) و لە کەسیش نەبووە و بێ دایک و بابە، چونکە هەموو شتێکى لە دایکبوو تازە و نوێیە و، سەرەتایەکى هەیە، خۆ خوایش بێ سەرەتا و (ئەزەلی)یە.
#قورئان
#قورئانی_پیرۆز
#تەفسیری_قورئان
#تەفسیری_ڕامان
#ڕێبوار
#rebwar
وێبسایتی کتێبخانە
41 ·