Ссылка
click to show
click to show
📖 تەفسیری سوورەتی (الإخلاص)
[ئایەتی ٤] - تەفسیری ڕامان
لە دوا ئایەتی سوورەتی (الإخلاص)دا، خاوەنی تەفسیری ڕامان تیشک دەخاتە سەر بێهاوتا و بێهاوبەشیی زاتی پەروەردگار و دەلێل و نیشانەکانی دروستبوونی بوونەوەر،
﴿سُورَةُ الإِخۡلَاصِ - مَكِّيَّة - 4 آيات﴾
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
﴿ وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُ ﴾ (4)
تەفسیر: و هەرگیز هیچ کەسێک هاوشێوە و هاوتای نییە و، کەسێک ناتوانێت بەرهەڵستی بكات.
زۆر کەس لە دۆزینەوە و دیاریکردنی خاوەنی ئەم بوونەوەرەدا بە هەڵەچوو و نەگەڕایەوە بۆ هەق. گومانیش لەوەدا نییە کە دەبێت هەموو دروستکراوێک خاوەنێکی هەبێت؛ ئەگەر بیرێکی ورد لە شێوە و شێوازی دروستبوونی ئەم بوونەوەرە بكرێتەوە (ئاسمانی بەرز، زەوی، چیاکان، شەو و ڕۆژ، خۆر و مانگ، هەسارەکان، با و باران و ئافەراندنی مرۆڤ خۆی)، زۆر بە ئاسانی پەنجە دەخرێتە سەر ڕاستییەکان.
وێبسایتی کتێبخانە
28 ·