English
Open in Telegram
🧠🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی

🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی

✅ High trust
@Ataee10 · channel · indexed since 2026-07-30
6 522subscribers
992average post reach
15.2%ER — reach to subscribers
45posts in 30 days
Photo
سەرنج - پۆرنۆگرافی شێرپەنجەی دڵ و دەروونی گەنجان پێشکەشکردنی: عمران حسن ئەم لینکە داگرە بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یوتیوب https://youtu.be/5u5B-BcnZLg #سەرنج #ژین_zheen فیسبوک | انستگرام | ئێکس تیلیگرام |  یوتیوب  | تیک تۆک
6 · 695 ·
🧠
File
فیلمی پۆرن و کاریگەری لەسەر مێشک..pdf · 4.2 MB · click to show
🔹🔹فیلمی پۆرن(ڕووت) و کاریگەری لەسەر مێشک🧠 زانیاری لەسەر پرۆژەی مێشکی کارا👇👇 https://t.me/Working_Brain10/173
16 · 753 ·
🧠
Photo
🔴🔥🧠خۆشحاڵم لە خزمەت شارەزوورەکەی (نالی و ئیبنو صەلاحی شارەزووری) ئەبم
6 · 523 ·
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
Video
IMG_1611.MP4 · 68.0 MB
کاتێک مامۆستایەکی خەمخۆر ژیانی گروپێک دەگۆڕێت! ئێمە وەک گروپی کچان D دوای ٣ مانگ بەشداریکردنی بەردەوام لە خولی مێشکی کارا بەم ڤیدیۆیە پێزانینی خۆمان ئاراستەی مامۆستا دڵسۆزەکەمان دەکەین @Ataee_10 سوپاس بۆ ئەو مامۆستایەی بووە هۆکاری ئەوەی هۆش و مێشکمان کارا بێت لەم ڤیدیۆیەدا زۆر بە کورتی خوشکانمان باسی گۆڕانکارییەکانی خۆیان دەکەن سوپاسیان دەکەم وە پێشنیار دەکەم تا کۆتایی گوێبیستی بن.….🧠✨🌟 🌸 سوپاس و پێزانینێکی تایبەت: لێرەوە دڵسۆزترین سوپاس ئاراستەی هاوڕێی بەڕێزمان @shajwan05 دەکەم کە بە لێهاتوویی خۆی هاوکارمان بوو بۆ ڕێکخستنی ئەم ڤیدیۆیە ماندووبوونی تۆش جوانییەکی تایبەتی بە پەیامەکەمان بەخشی سەرکەوتووبیت🫶🥰
❤25💯5🎉3
2 · 1.1K ·
Video
2.3 MB
🍃لە پایزاین و ئەوانەی کێشەی حەساسێتیان هەیە زۆر کات لەسەریان زیاد دەکات🍂🍁 ⁉️ئایا ئەم کێشانەت هەیە؟⁉️ ✅ئازاری قوڕگ ✅هەوکردنی قوڕگ ✅هەستیاری(حەساسیە)قوڕگ ✅جەو ساردەبێت ئیتر حاڵت نییە... ئەم بەرهەمە بۆ ئەو کەسانەیە👇 ⭐️⭐️🤩🤩 زەیتی خاکەشیر لەگەڵ بەکارهێنانی هەست بە باشی دەکەیت پشتیوان بەخوای گەورە. وە بەردەوام بوون لەسەری زۆر کێشە و ئازارت لەکۆڵ دەکاتەوە. ✅ لادانی کۆخەی بەردەوام ✅ سووربوونەوەی قوڕگ ✅خوران و حەساسیەتی قوڕگ ✅ بەسوودە بۆ ڕەبۆ و تەنگە نەفەسی 🏆 بە بێ ماددەی کیمیاییە و لە زەیتی ڕووەکی پێکهاتووە🎁🌸☘️ ✍️ نرخی ئێستای 20هەزار و گەیاندن تەنها 2 هەزارە🚕 🌱بەها گروپ، کلیلی ژیانەوەیە🧠 https://t.me/Baha_Group_Channel بۆ داواکردن و هەر پرسیارێک دەربارەی بەرهەمەکان لێرەوە بفەرموون🔻🔻🔻 🌐 http://t.me/Baha_group_contact یان 💬07705518282
❤15🕊1🎉1
3 · 1.1K ·
🧠
Photo
🔥💎بەناو بازاڕ ئەڕۆشتم، نزیک ٢٠ کتێبم بەدەستەوەیە، دیاریم بۆ خێزانم کڕیوە، تێکەڵەیەکم لە ماندوویەتی و شەوق و دڵخۆشی… وتم با خۆم بکەم بە بەردەرکی سەرا و عەسرە چایەک بخۆم و تەماشایەکی ئەو مەردمە بکەم… جا من زۆر چێژ ئەبینم لە وەرزی پایز، تێڕامان و تەماشاکردن بە بێدەنگی لە خەڵک قەرەباڵغی شار و خەڵک بەو ئارامییە، من ئاسوودە ئەکات، چونکە واتە جوڵەیەک هەیە و مرۆڤەکان لە ناو هیوا و ئومێدن هێشتا تەقیم بە دوو دۆستی ١٠ساڵ پێش ئێستا دانیشتوون،، یەڵڵا مامە دەسبکە بە سەلام و کەلام،،،بە یادی حوجرە و گەشت و ئەزموونەکانەوە، پڕ بووین لە پێکەنین، پڕ بووین لە هیوا و وزە جا چایەکەی بەردەرکی سەرا خۆ تێری لێ ناخۆی کاک ڕێژوان ئەیوت: ئەم چایە سەگ نایخوا هههههـ ئێ ڕاستەکا سەگ کوا چا ئەخوا؟ ههههـ ئینجا بۆ لای (چای گوڵە دالیا)، خیتامی مەجلیس حەیفە بەو چایە نازدارە نەبێ🔥 من وا ئەزانم خۆشی ژیان لەم ساتانەیە، ڕۆژانە ئێمە بەلای تێ ئەپەرین و کەچی لای لێ ناکەینەوە، هیوا ئەخوازین بۆ داهاتوویەکی نەهاتوو، ترس و دڵەڕاوکێیەکی بێ مانا… وەگەرنا، ژیان ساتانێکی زۆر جوان و ئارامی تیایە!
❤71💯8🎉3🕊2
10 · 1.3K ·
🧠
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
Photo
💐my office📚 Waiting…
❤75🕊21🎉13💯6😢3👍1
2 · 1.2K ·
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
Photo
🟣🧠نە دەستخۆشیم لێ بکە نە لۆمەم بکە لە شتێک، دەسەڵاتی خۆمی تیا نەبووە.. کێ پرسی بە من کرد، بەم (زمانە لەم خێزانە لەم خاکە بەم ڕەگەزە)وە هاتمە بوون؟! چی نەنگییەکی تیایە یاخود چی دەسکەوتێکە ئەوانە؟! (بیربکەوە، بمێنەوە لەسەر بیرکردنەوەکانت،)،تۆ (خەمباری یان شانازیت) هەیە لە شتێک کە پرسی فلسێکت پێ نەکراوە؟ ئیتر خۆت بەراورد بکەیت چی مەعنایەکی هەیە و کوێی بەسوودە؟!
❤64👍7🕊7💯4🎉1
9 · 1.3K ·
Video
IMG_1154.MP4 · 3.6 MB
💐🔥بەهەزار حاڵ هەڵەسی نوێژێک بە دواخراوی ئەکەیت.. مژدەت لێبێت تۆ لە ناو بازنەی خۆشەویستان و فەرمانبەرانی خودای پایەبەرزی.. بێگومان مژدەت لێبێت تۆ کاتێک شاد و دڵخۆشی، بۆخۆشەویستی خوا کار ئەکەیت کاتێک خەمبار و بێتاقەتیت، هەر بۆ خۆشەویستی ئەو ئەیکەیت کە لێی ئەترسیت، چونکە ئەترسی خۆشەویستی ویت لەدەست بچێت.. بەڕاستی هەڵەسم عبادەتێ کرچ و کاڵیش بۆ خوا ئەکەم، لە سوجدە یان لە پێش کارەکە یان دوا کارەکە، شوکرێکی پڕ بە دڵی خوا ئەکەم، کە بەو هەموو ساردی و گیان قورسییەوە هەڵەسم فەرمانی خوا جێ بەجێ ئەکەم (تەنها بۆ خوا ئەیکەم) ئینسان ئەبێ دڵشاد بێ بە بەندایەتییە جۆراوجۆرەکانی و لە کاتە جۆراوجۆرەکان بەندایەتی و نزیکی لە خوا، هەمووجار بە هەستێکی پڕ چێژەوە ناکرێت، بەڵکو زۆر بێزاریش بیت تۆ بۆ ئەوی ئەکەیت و ئەوت خۆشەوێت)
❤54🕊13💯10🎉1😢1
7 · 1.1K ·
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
Photo
✨🟣🧠 مامە جەلال تەمەنی ٨٠ ساڵە! باوەڕکەن لە تەبع خۆشی و چالاکی، ئەڵێی گەنجێکە.. ئەمەیە کە وتوویانە: مێشک و جەستە بپارێزە و ڕاهێنانی پێ بکە، تا لە پیری خزمەتت بکات! لە کاتی بارداگرتن شتێ لە ئێمە کەمتر ئەجووڵا..
❤71💯15🎉3🕊2
7 · 921 ·
Video
IMG_4804.MP4 · 1.1 MB
🤦‍♂️قوربان باوەڕکەن ئەمە (ڕاهێنەری نێودەوڵەتی هیچ لەبار نەبوو) زۆر و زەبەن بووە، پیاو عەیبی لێ دێ باسی ئەمجۆرە شتانە بکات ئیتر.. 😍مەعقولە بەیەک ڕۆژ بتکەن بە ڕاهێنەری نێودەوڵەتی؟! ئەم قسە قۆڕە لە کوێوە هات ئاخر؟ ئێمە یاریزان و ڕاهێنەری تۆپیپێی نێودەوڵەتیمان بیستووە (تۆپێکە و شەقی تێهەڵئەدەی)، بەس ڕاوێژکاری خێزانی و کەسێتی ناسی و یادگە و بزنس و ئەم شتانە یەعنی چی و چۆن پەیا بوو؟! برا بەخوا خەڵکی (زاخۆ و کەلار) عەرز و عاسمانی فەرقە (هیران و نازەنین) و (ڕانیە و حاجی ئاوا) بۆ یەک نابن مێشکیان (ئامەد و سنە) بەس ئەزانیت مرۆڤن ئەینا زۆر زۆر جیاوازن! (سلێمانی و هەولێر) ئەگەن بەیەک بزە ئەیانگرێ بەیەک ڕانەبوێرن😅 وابزانم ٩ ساڵ پێش ئێستا بوو لە هەولێری خۆشەویست بووم (ئەو کات ٢ خولی یادگەم خوێندوبوو)، بەدوای لەفە و نانێک ئەگڕام بیخۆم، وتم بێزەحمەت ئەمە گۆشتی چییە؟ (چونکە تا پێم بکرێ مانگا و گوێرەکە ناخۆم) پیاوێ گۆشتنی خڕەڵەی خۆشەویست بوو، وتی: هی گۆلکە وتم: مەڕ و بەرخ؟ وتی: نا گۆلک وتم: چێڵ یان چی بەخوا نازانم؟ دەمی پڕ بوو لە نانەکە وتی: کورە گۆلک گۆلک.. جا دەستی بۆ خۆی ڕاکێشا هەر مردم لە پێکەنین لە ناوەوە تا بە عەمەلی پیشانی نەدام، منی داماو و دنیا نەدیو حاڵی نەبووم😅😂 کابرا لە خۆی و کەس وکاری تێنەگەشتووە ،کەچی تەحلیلی مێشک و کەسایەتی عالەمیت بۆ ئەکات🤦‍♂️ ئەزموونی دوو وڵات و ١٠ ساڵێک بە خەست و خۆڵی و باشی، خەڵک و خول و زانستی دەروونناسی نەبینیوە کەچی مێشک و دەروون و خێزان و ژیانی تۆ ئەگۆڕێت گشتی! هیچیش ئەم عالەمەی بەفیڕۆ نەدا شەهادە و سێرتیفیکەیتی بێفەڕ نەبێ! زانست: یەکەم جار (فێربوونە) (فێربوونیش لەسەر دەستی مامۆستا ئەبێت و مەنهەجی بوون، نەک بە خولێک و چەمکی کتێبێکی زڕەزانست) دووەم جار ئەزموونکردنە ( لە خۆتدا بە باشی) سێیەم جار فێرکردنە بە چاودێری مامۆستاکەت و سۆپەرڤیژنەکەت چوارەم جار لە کەم وکەسی دەوروبەر، شتەکە ئەڵێیتەوە و ئەزموونی ئەکەیت پێنجەم جار بازنەکە بە حەزەرەوە گەورە ئەکەیت و زیاتریش لە مەوزووعێک چڕ ئەبیتەوە شەشەم جار هەرگیز لە فێربوون ناوەستیت باوەڕبکەن من ٢٠١٨ بەدەم سەیرکردنی مۆندیالەوە ئەچووم بۆ ماڵی دراوسێکەمان (فێربوونی قورئان و یادگە و تەرکیزم) ئەوتەوە، کەسانێک بوون سەیری ئەکردی وایئەزانیت کۆتری زاجلیت ئەوەنە کۆتری خۆش ئەویست🤠😂 ٢٠١٧ براد… Read in full →
❤48💯7🕊3👍1
9 · 992 ·
🧠
Photo
🧠✨زۆرجا کە هەمان هەڵە و باروودۆخ ١٠ ساڵە دووبارەی ئەکەینەوە ، ئەوە ئەو کێشانەن لە (ئاگاییمان) چارەسەر نەکراوە و وامانزانیوە (بە لەبیرچوونیان چارەسەربوون)، بەڵام ئێستادا لە (نائاگاییماندا) چالاکە و کار ئەکات! بۆیە تا بتوانین ئەو شتەی لە نائاگاییمانە بهێنیمە ئاگایی و مامەڵەی لەگەڵ بکەین، یان ڕووبەڕووی ببینەوە، توانای گەشەکردنمان زۆر باشتر ئەبێت!
❤47💯13😢4👍4🕊2
9 · 1.2K ·
🧠
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
❤️‍🔥❤️‍🩹 تاکە شتێک ئازایەتی خۆمی تیا نەبووە، بەڵام چاوم پڕ ئەبێت بیری لێ ئەکەمەوە و دڵم دێتە جۆش، ئەویش هەر بە مناڵی دڵم پەیوەست بووە بە پەیامبەری سەردار و نازدارم.. نازانم چۆن بووە، بەس من عەهد و پەیمانم بە خۆشەویستی و جەنگان لەبەرەی وی داوە بەرشەفاعەی ئەو شەفیعەم خەی خودا خۆشم و ئەحباب و ئەهل و داک و باب
❤78🕊36💯9🎉5👍1
4 · 884 ·
🧠
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
Video
IMG_1103.MP4 · 7.0 MB
✨ژیانی هاوسەرگیری، دوای دوو ساڵ دەست پێ ئەکات، پێش ئەوە هەر ئاشنابوون و یەکتر ناسینە با پێکەوەش بن و مناڵیش هەبێت… کابرایەک ئەیوت: ٣٠ ساڵە هاوسەرگیریم کردووە، وا ئەزانم ٣٠ ژنم هێناوە، هەر ساڵێک بە بەشێک لە هاوسەرەکەم ئاشنا ئەبم، کە پێشتر نەمناسیوە و نەمزانیوە! چەند خۆشە مرۆڤ ئەمەندە لەسەرخۆبێ و قووڵ بێت لە ژیان، کە بهێڵیت قۆناغەکانی ژیان هەرجارە و بەشێکیت پێ ببەخشێت.. .هەڵەوهەرزەش بە مانگێک ئەیەوێت بەتەواوی لەیەک تێبگەن و ئاشنابن و هەمووشت ببڕێتەوە و تەواو و ئەهـ..😁
❤70💯38🕊9😢8🎉2
21 · 840 ·
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
یاخوا هەر شتێکت لێ ئەبینم، نوقتەی گەشتن نەبێت بە نائومێدی..! لەناو ئاگایی و هۆشیاری، خاڵێک هەیە کە پێی دەگەیت، ئازارێکی تایبەتی هەیە، بۆ هەمووکەسێکیش وایە و هیچ کەسێک لێی دەرباز نەبووە کە بەو ڕێگا ڕۆشتبێت… خۆمم ناسیبێتەوە لە ژیان، ئەمەندە بەر بە ئازاری ئاگایی کەوتووم، ئیتر بێ هیوایی و جۆرێک لە ئاشنایی پەیا کردووە… دایم ئەگەم بە هەر پۆینتێک لە ئازاری ئاگایی، خۆم حازرکەم بۆ ژەمێکی بەهێزتر لە نۆشکردنی ئەو کوپە.. چونکە حەتمییە و دێت.! بەڵام بەجدی نازانم کامە دوایین قومە و ئیتر لەوە زیاتر بەرگەنەگیرێت… سوودێک لەم بابەتە بینیبێتم، ئاشنابوون و گەڕامەوەیە بۆ لای خۆم و خوا، گەڕانەوەیە بۆ لای نزیک و ئازیزە ڕاستەقینەکانم… سوودێکی تر ئەوەیە، هەربەجدی خەم و خەڵکت لا زۆر گەورەنابێت… جاران خەم و خەڵکێک مانگێک کەئابە و بێ مەزاجی ئەکردم، ئێستا دووسێ دەقەیەکە و ئەڵێم: کورە تۆ کێی؟ تۆ چیت ئاخر؟ ئیتر حەل ئەبێت😆 خۆشم نازانم چیم وت ببوورن😅
5 · 526 ·
🧠
ئێمە مرۆڤین، ڕۆبۆت نین، کائینێکی میکانیکی نین، بڕێ ڕەقەمی بێ مەعنا نین، ڕیاکشن و ڤیو نین… دنیایە هەست و خەم و خۆشیمان هەیە لەدنیای مۆدێرنە، تۆ دایم دواکەوتووی و لەدەستت چووە. تۆ ئەکرێ شتی زۆرباشت لەدەست چووبێت، تۆ شتانێکی باش هەیە بێ ئاگایت و لەدەستت چووە..! بەڵام،دایم ئارامی و خەمەکانت، چارە و حەلی جوانیان پێیە! من وا ئەزانم، خوا بە پێی ئەو خەم و گرفتانەی تووشت ئەکات، ڕزقیشی بۆ داناویت لەناویان. هەر ئەوەندە بگەرێ لە ناو خۆت و نەفست، زۆر بابەت و دەستکەوتی تایبەتی تیایە لەناو ئەوانی تر، بوخچەی ژیانی تۆ هەڵنەچڕاوە، گەوهەرەکە هەر خەم و خۆشییە تایبەتەکانتن، کە چەشنی ڕووخسارت، تەنها لە خۆت دەکات!
4 · 494 ·
🧠
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
🧠🔹 لەبیرت بێت… ✅تەمەن بەشی ئەم هەموو خەم و ترس و دڵەڕاوکێیە ناکات ژیان بە شوکری نیعمەتەکان و ئازایەتی و توکلەوە، چێژێکی زۆۆری هەیە! 🧠لەبیرت بێت، هەر (کار و زانستێک)، لە (خوا نزیکتری نەکردیتەوە)، گومانت نەبێ پووشی سەر ئاوە، هەرچەند چڕ و بەهێز دیاربێت، بۆش و هیچە! 🤲خوایە من گەیاندم..
❤20💯3🕊2
3 · 148 ·
🧠عەطا شێخ عەلی::عەطایی
Video
IMG_4975.MP4 · 60.7 MB
🔹🧠🔥 چـــۆن لەبەرکردنی قــورئــانم لە ســتـرێـسـەوە گــۆڕی بــۆ چــێژ؟😊🤲 گــەشتم بە 4لاپەڕە لە 4 خولەک بەڵام بە لەبیرمانەوەیەکی زۆرباشتر🤲🥰 ✋🏻لەبەرئەوەی هەموو کارێکی گەورە، ترس و سترێسی گەورەشی تیایە، بۆیە ئەم ڕێگایە پێویستی بە دەروون و مێشکێکی هیممەت بەرز و ڕاهێنراو هەیە. ئەو دەروونەی نەتوانێ مانای ئازارەکان بزانێ، ناشتوانێ دەسکەوتە گەورەکانی بەچنگ بکەوێت! 🔥🥷🧠خولی (مێشکی کارا) خێوەتگەی جەنگاوەرە ئازاکانە! 👇مێشکی کارا https://t.me/Working_Brain10/389
❤8💯2
99 ·
😊🤲 ژیان چەند جوانە کاتێک، لە ناوەوە ئارامی و کەسانێک هەن مانا و وزەن بۆت.. ژیان چەند مانا بەخشە کاتێک، هەست بە خشوع و نزیکییەکی تایبەت لەگەل خالقێکی نەبینراو ئەکەیت، بێ هیچ تێچوویەک. ژیان چەند سەمفۆنیایە تایبەتە کاتێک، ستەمی تۆ، شەوی کەسی نەزڕاندووە و ئازاریانت نەگەیاندووە بە عەرشی خوا، ستەمکار نیت وە لە پێڕی ستەمکاریش نیت ژیان چەند هێز و شیرینە کاتێک، چاوەڕێی پاداشت و وەفای ئەوانی تر ناکەیت، بەڵکو تۆ بەردەوام لە چالاکی و پەیوەندی نوێیت، چاوەڕوانییەکانت بۆ خوایە و هیچی تر..
❤6💯3
4 · 70 ·
🧠
Voice message
2.7 MB · click to show
🔹🧠مرۆڤ چۆن تووشی خەمۆکی ئەبێت؟ چۆن چارەسەری بکات؟ 🎁بەهای زۆرە ئەم نامە دەنگییە! https://t.me/Ataee10/3497
❤24💯1🎉1
23 · 434 ·

An open public feed from the search index ChatCrawler — “Google for public Telegram”; refreshed as the venue is crawled. Times are UTC.

Public content only, official Telegram API. About · FAQ · Index limits · Remove a page · Catalog · Search · How we count