دڵـپڕ
Audio
Zamana.mp3 · 10.2 MB · click to show
Zamana.mp3 · 10.2 MB · click to show
زەمانە گوڵێکی دامێ لێی ستاندم
بۆنم پێوە نەکرد لێی هەڵپساندم
ڕیشەی جەرگ و دڵم بوو ئەو گوڵەی من
فەلەک زۆر بێ وەفا بوو لێی ستاندم
ئای گوڵەکەم وای گوڵەکەم بۆن خۆشەکەم
پاشی باڵای تۆ من دڵ بە کێ خۆش کەم
شایی و شینم تێکەڵ بوو ئەی گوڵی من
بەهارە پەڕەپەڕە ژاکا گوڵی من
سەبەب کارت زەلیل و قوڕ بەسەر بێ
شەو و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگەر بێ
ئای غەریبم وای غەریبم ئای غەریبم
سووتا جەرگم لە دەستم چوو حەبیبم
غەریب ماوم لە تارانێ بۆ وات کرد
ئەسیر مابووم لە زیندانێ بۆ وات کرد
لە بەر خاتری خۆشەویستیت بۆ وات کرد
لە بەر تاقە براکەی خۆت بۆ وات کرد
ئای بۆ وات کرد وەی بۆ وات کرد ئاخ بۆ وات کرد بە دەستی خۆت ماڵە من و خۆت خرا کرد.!
·`@dllprr🪷
42 · 1.5K ·