1 August 2026
Видео
IMG_7972.MP4 · 5.4 MB · click to show
IMG_7972.MP4 · 5.4 MB · click to show
باوڪی مرد، دایڪی مرد،
بەهەتیوی گەورە بوو،
پاشان باپیری مرد، مامی مرد،
هاوسەرە خۆشەویستەڪەی مرد،
قەومەڪەی دژایەتیان ڪرد، ئازاریان دا،
لەشارەڪەی دەرڪرا، بەردباران ڪرا،
بریندار ڪرا، چەندین جار پیلانی ڪوشتنی دانرا،
ڪچەڪەی تەڵاق درا، بەدەستی خۆی ڪوڕەڪەی ناشت، بەهەموو شێوەیەڪ ئازاردرا ...!!!
بەهەرچی تاقیڪردنەوەی قورس هەیە پەروەردگار تاقی ڪردەوە، لەگەڵ هەموو ئەمانەش ئەوەندە عیبادەتی دەڪرد تا پێی دەئاوسا، پێیان ووت بۆ وا خۆت ماندوو دەڪەی ..؟
ئەویش بەردەوام دەیفەرموو؛ ئایا بەندەیەڪی سوپاسگوزار نەبم..؟ ئایا بەندەیەڪی شوکرانەبژێر نەبم..؟
ئەم نووسینە لای خۆت هەڵبگرە، هەرڪات خەم و ناڕەحەتیەڪت تووش بوو، سەیرێڪی بڪەوەو، بەراوردێڪی خۆتی پێ بڪە، دڵنیام ئارامت دەڪات و باری سەرشانت سووڪ دەڪات ..
هەزاران سڵاوت لێبێت ئەی ئارامی دڵان ﷺ..
126 · 2 August 2026
Фотография
click to show
click to show
دڵم دەیزانی چۆن خۆشی بوێت، بەڵام نەیدەزانی چۆن ماڵئاوایی لێبکەم. خۆشەویستی فێری کردم کە چۆن بەهێز بم، چۆن ڕەگی قووڵ لە هەستەکانمدا بچێنم، بەڵام فێری نەکردم چۆن ڕەگیان هەڵکەنم. هەر بۆیەش ماڵئاواییکردنەکە ساتێک نەبوو کە کۆتایی پێبێت؛ پرۆسەیەکی خاو و درێژ بوو.چونکە هەندێک کەس کاتێک دوور دەڕۆن، لە دڵدا دەمێنن؛ و هەر جارێک هەوڵی ماڵئاوایی دەدەین، حەسرەت جارێکی دیکە دەرگاکە دەکاتەوە وە دەگەرێتەوە لە کاتە راستەکە.
15 ·