19 July 2026
Аудио
𓏺⤹ 𝘔𝘢𝘥𝘰 ✘.mp3 · 588 KB · click to show
𓏺⤹ 𝘔𝘢𝘥𝘰 ✘.mp3 · 588 KB · click to show
هەر ئەو ڕۆژەی کە خودا ئەتۆی بە من ئاشنا کرد
من نوێژی مردووم لەسەر کچی هەموو دونیا کرد
بۆیە گیان و هەناسەم دڵم بۆتۆ فیدا کرد
هیچم نەویست لە دونیا هەر تۆم لە خوا داوا کرد
بۆوەی بگەم بە تۆ زۆرم حەمد و سەنا کرد
هەزار شعری ئاشقانەم ئەسپاردەی دەستی با کرد
سەد گوڵی گوڵستانم بە بۆنی تۆ شەیدا کرد
کەچی بەختی نا بەختم ئەتۆی لە من جودا کرد
پشتت لە منی هەژار کرد ڕووت لە ماڵی دونیا کرد
وەرە ڕاستم پێ بڵێ باشتر لە منت پەیدا کرد؟
هەی بێ ئحساس بێ مروەت مەجنونت بێ لەیلا کرد
شیرینەکەی فەرهادت تەسلیمی خوسرە و شا کرد
شعر بۆکێ بنووسم کە شاملوت بێ ئایدا کرد
ڕووناکی ژیانم بووی بۆ منت پێ چرا کرد
لەم تاریکە سەلاتە دەستی منت ڕەها کرد
زۆرم دڵ بە تۆ خۆش بوو تۆ دڵمت بێ هیوا کرد
پشت گەرمی ئەوینت بووم بۆ منت بێ پەنا کرد
بۆوەی بەجێم نەهێڵی زۆر زۆرم تەمەنا کرد
موخابن گەجێتی خۆم فیدای تۆی بێ وەفا کرد
من خۆم بۆتۆ فیدا کرد تۆ دڵمت پڕ جەفا کرد
شێواندت ماڵی دڵم ئاشوبێکت بەرپا کرد
بەڵام من وەک تۆم نەکرد هەردەم تۆم بێ خەتا کرد
تەنانەت بۆ خۆشبەختیت هەموو شەوم دوعا کرد
چیت بەسەر هێنام گووڵم تۆم ئەسپاردەی خودا کرد
211 · Видео
click to show
click to show
بیستنی دەنگت، لەشی مردوومی زیندوو کردەوە
حەشری، ڕووحم پێ دەبەخشی، ڕۆژی پەسڵانی مەگەر!؟🖤
135 · Фотография
click to show
click to show
{إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوۡمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمۡ}
بەکورتی، من توانای گۆڕینی خۆم نەبێت، توانای گۆڕینی منداڵەکەم، قوتابیەکەم، نەخۆشەکەم، دراوسێکەمان و خزمەکەمانم نییە
بــاسی گۆڕینی ئومەت هەر ناکرێت!!
106 · Фотография
click to show
click to show
چـاوەکانـم وەک هەوری پـڕە,
گـەر بیانبارێنم شـار دەکا بە لافـاو🌚🖤.
#𝙨𝙝𝙖𝙣𝙪𝙡𝙮𐙚
35 ·