QANDIL PRESS|قەندیلپرێس
ReplyPhotoخەڵکی کوردستان بە هیوای گۆڕانکاری بنەڕەتی و باشبوونی گوزەران چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، کەچی دوای دوو ساڵ هیچ ئەنجامێک نەبووە جگە لە قووڵبوونەوەی قەیرانەکان و پەرەسەندنی ناعەدالەتی و بێخەمی بەرپرسان.
بەگوێرەی بۆچوونی هاوڵاتییان، کاسبکاران و چالاکوانان ، سیستەمی حوکمڕانی لە هەرێمدا تووشی داڕمانێکی مەترسیدار بووە و هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخەش نەبوونی یەکڕیزی و ململانێی تەسکی حزبییە. هاوڵاتییان باس لەوەش دهكهن کە گەندەڵی و ناعەدالەتی لە نێو دەسەڵاتدا ڕەگی داکوتاوە و خەڵک خۆیشی تا ڕادەیەک بێدەنگ بووە بەرامبەر مافەکانی خۆی، بەڵام لە هەمان کاتدا پێکنەهێنانی حکومەت و پەرلەمان نیشانەی ڕێزنەگرتنی تەواوە لە دەنگی خەڵک.
ئەم دۆخە لە هەرێمی کوردستاندا کە لە ڕاپۆرت و بەدواداچوونەکانی قەندیل پرێسدا خرایە ڕوو، له دیدی شرۆڤهكاران پێویستی بە هەنگاوی بوێر و لەمێژنە هەیە تاوەکو متمانە بۆ پرۆسەی دیموکراسی و سندوقەکانی دەنگدان بگێڕدرێتەوە. ئەگەر لایەنە سیاسییەکان بە زووی نەگەنە ڕێککەوتن و دامەزراوە دەستوورییەکان کارا نەکەنەوە، ئەوا مەترسی لەناوچوونی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و بێبڕوایی تەواوی هاوڵاتییان بە پرۆسەی سیاسی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و قەیرانەکە دەگاتە بنبەستێکی مێژوویی کە گەڕانەوەی بۆ نەبێت.
231 ·