Photo
click to show
click to show
هەڵەیەکی Firmware لە ساڵی ٢٠٢١دا بووە هۆی ئەوەی هەندێک لە ئامێرەکانی Coldcard پشکی seed بە شێوازێکی لاواز و پێشبینیکراو دروست بکەن؛ ئەمەش وای کردووە هێرشبەران بتوانن بە ئاسانی دەستیان بە سەروەت و سامانی بەکارهێنەران بگات.
تا ئێستا، زیانەکان گەیشتوونەتە ئاستێک کە هێرشبەران توانیویانە ١١٩٦ بیتکۆین لە ڕێگەی ئەم لاوازییەوە بدزن!
👩💻 ئەگەر تۆش حەزت لێیە بەژداری کۆرسی سایبەر سیکوێرتی ئاستی سەرەتا بکەیت، نامەمان بۆ بنێرە.
@Co204X
سوپاس بۆ هەمووتان.
70 · کۆرسی سایبەر سیکوێرتی 🛡
سڵاوی خوا لە هەمووتان بێت داواکارم لە خوا هەمووتان باش و سەلامەت بن..
دەستمان کرد بە کردنەوەی کۆرسێکی سایبەر سیکوێرتی ئاستی سەرەتا کە بە زۆر وازحی شەرح کراوە بۆ ئەو کەسانەی کە ئەیانەوێ بێنە ناو جیهانی پاراستنی دیجیتالی و سایبەر سیکوێرتی
بە کورتی سایبەر سیکیوریتی بە کورتی ئەو کەسەیە کە سیستەم، زانیاری و تۆڕەکان لە هێرش و مەترسییە سایبەرییەکان دەپارێزێت.
هەڵبەت سایبەر سیکوێرتی ڕۆژ بەدوای ڕۆژ لە ئیشەکانی وەک دکتۆری و ئەندازیاریش گرنگی زیاتری پێ دەدرێت چۆنکە هەموو کات کومپانیاکان و حکومەتەکان هەوڵ ئەدەن ویبسایتی خۆیان یان ئەپلیکەیشن و سیستمی خۆیان لە هێرشە سایبەرییەکان بپارێزن بۆ ئەوەی دزە پێ نەکرێتن. هەڵبەت کاتێک دزە پێ ئەکرێت ئەتوانین بڵێین زیانیش بە دوای خۆیدا دەهێنێت بۆ نموونە، ئەگەر کۆمپانیایەک ویبسایتێکی هەبێت کە زانیارییەکانی بەکارهێنەران تێدا هەڵدەگیرێت و هێرشبەرێک بتوانێت دزەی بۆ ناو ئەو سیستەمە بکات، ئەوا ڕەنگە بتوانێت دەستی بە زانیارییە تایبەتەکان بگات، بیان بدزێت یان تەنانەت زیانی بە سیستەمەکە بگەیەنێت.
لەبەر ئەمەیە کە سایبەر سیکیوریتی گرنگە؛ چونکە ئامانجی تەنها ئەوە نییە کە کاتێک هێرش ڕوویدا چارەسەری بکەین، بەڵکو پێش هێرشەکەش دەبێت هەوڵ بدەین کەلێن و خاڵە لاوازەکانی سیستەمەکە بدۆزینەوە و بیان پارێزین.
لە کۆرسی ئێمەدا هەوڵ دەدەین لە سەرەتاوە دەست پێ بکەین و بنەماکانی سایبەر سیکیوریتی بە شێوەیەکی سادە و ڕوون فێرببین؛ لە ناسینی تۆڕ و سیستەمەکانەوە بگرە تا ناسینی جۆرەکانی هێرش، کەلێنە ئەمنییەکان، شێوازی پاراستن و چۆنیەتی تاقیکردنەوەی ئەمنی سیستەمەکان.
هەروەها زۆر گرنگە بزانین کە فێربوونی سایبەر سیکیوریتی تەنها فێربوونی کۆماندەکان نییە؛ بەڵکو پێویستە تێبگەین بۆچی ئەو کۆماندانە بەکاردێن، چۆن سیستەمەکان کار دەکەن و چۆن دەتوانین کێشە و لاوازییە ئەمنییەکان بدۆزینەوە و چارەسەریان بکەین.
ئەم کۆرسە بۆ ئەو کەسانەیە کە لە سەرەتاوە دەیانەوێ بچنە ناو ئەم بوارە و هیچ پێشینەیەکی زۆریان نییە. هەنگاو بە هەنگاو پێش دەچین و هەموو شتێک بە نموونە و تاقیکردنەوەی کرداری شەرح دەکەین.
لە کۆتاییدا، ئامانجمان ئەوەیە تەنها چەند کۆماندێک لەبەر نەکەین، بەڵکو بیرکردنەوەی سایبەر سیکیوریتی فێرببین و بتوانین بە شێوەیەکی دروست و یاسایی سیستەمەکان تاقی بکەینەوە
28 ·