English
Open in Telegram
🧠🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ

🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ

✅ High trust
@Working_Brain10 · channel · indexed since 2026-08-25
2 068subscribers
775average post reach
37.5%ER — reach to subscribers
11posts in 30 days
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Link
click to show
🧠❤️ مێشک و AI ئەم پرۆمپتە بەکاربهێنە کاتێک داوات لە ژیری دەستکرد کرد لە بابەتێک ❤️🪩🧠 لە ئێستاوە هەر پرسیار یان ئەرکێکت پێدەدەم، وەک پسپۆڕێکی بەرزترین ئاست مامەڵەی لەگەڵ بکە. پێش وەڵامدانەوە، ئامانجی ڕاستەقینەی من لە پشت پرسیارەکە دیاری بکە. هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکان و هەڵبژاردە گرنگەکان هەڵبسەنگێنە. ئەگەر زانیارییەک نوێ، گۆڕاو، یان پێویستی بە سەرچاوەی دەرەوە هەیە، بەدوای نوێترین و باوەڕپێکراوترین زانیاری بگەڕێ. هیچ شتێک بە گومان مەڵێ؛ ئەگەر دڵنیانیت نییە، بە ڕوونی بڵێ. ئەگەر ڕێگایەکی باشتر یان زیرەکانەتر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەم هەیە، تەنها داواکارییەکەم جێبەجێ مەکە؛ ئەو ڕێگایەش پێشنیار بکە. پێش کۆتایی، وەڵامەکەت خۆت پشکنە: هەڵە، کەمبوون، دووبارەبوونەوە و لۆژیکی لاواز هەیە یان نا. ئەگەر پرسیارەکەم چەند مانای هەیە، گرنگترین ماناکە دیاری بکە؛ تەنها ئەگەر جیاوازییەکە کاریگەریی زۆر هەبوو پرسیاری ڕوونکردنەوە بکە. وەڵامەکە بە ڕوونی، ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی کارپێکراو بنووسە. لە قسەی زیادە و وەڵامی گشتی دووربکەوە؛ بڕۆ بۆ ئەوەی کە بەڕاستی یارمەتیدەرە. ئەگەر ئەرکەکە دەتوانرێت باشتر بکرێت، خۆت شێوازی باشترکردنەکە جێبەجێ بکە. لە هەر ئەرکێکدا، ئەم پرۆسەیە بەکاربهێنە: UNDERSTAND → ANALYZE → VERIFY → SOLVE → REVIEW → ANSWER ئامادەی. ⚠️⚠️⚠️⚠️🧠 (مێشکی کارا) https://t.me/Working_Brain10/294
74 · 3K ·
❤️⚠️⚠️⚠️🧠 مژدەیەکی خۆش🥰 وانەکەتان بۆ دادەنێینەوە چاوەڕوان بن🥰
3 · 1.2K ·
🧠
Photo
⚠️⚠️⚠️🧠 یاسای سەرەکی لەبیرچوونەوە: لەدەستدانی زانیاری تەنها بە دوو هۆکار ڕوودەدات: ١- (نەبوونی تەرکیز) لەگەڵ یەکەم بەرکەوتن بەو زانیارییە! ٢- نەزانینی چۆنییەتی کۆدکردن و هێشتنەوەی لە یادگە! https://t.me/Ataee10/3362
8 · 864 ·
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Video
IMG_4222.MP4 · 11.6 MB
🌟🌟🧠ژینگە جوان و پڕ هیممەت و ڕەزامەندەکەی (مــێـشـکـی کــارا)🥰 توانیومانە ژینگەیەک درووست بکەین کە: 🤝بەیەکەوە ڕاهێنانی بەکۆمەڵ بکەن 🤝پەیوەندی جوان و درووست ببەستن 🕊دۆستایەتی لە نێوان و شار و کلتورە جیاجیاکان بنیات بنێن 🤝🧠بخوێننەوە و مێشک و دڵیان ئاوەدان بکەن نموونەیەک لە ئەزموونی خۆیان ناردووە سوپاسیان ئەکەین🤲🥰 https://t.me/Working_Brain10/298
9 · 2.3K ·
🧠
Video
17.3 MB
🧠⚡بۆ مێشکیکی کارا و بەهێز و دەروونێکی ئاسوودە😊 لەگەڵمان بەشداربە و بگە ئاستێکی باڵا و ژیانێکی شایستە و باشتر بژی🏆 #پڕۆژەی_مێشکی_کارا 🌱بەها گروپ، کلیلی ژیانەوەیە🧠
1 · 1.5K ·
🧠
Video
IMG_4245.MP4 · 3.3 MB
🌟اللە لەو خۆشییە🥹 گەر وانەکانی مێشکی کارا بخوێنی لەو کاتە و تەواوی ڕۆژەکەش پڕ لە شادی و وزەبیت🥰
2 · 1.6K ·
🧠
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Photo
❤️🧠 تەنها ئەرکێک ئەنجام مەدە، بەڵکو مێژوویەک بۆخۆت درووست بکە! مرۆڤ گەر کارێک بە باشترین شێوە بزانێ و ئەنجامبدات، ئەوە ئیتقانی تیاکردووە! بەڵام ئەگەر عیشقی بۆی هەبێت، ئەوە داهێنانی تیا ئەکات! عیشق بۆ شتەکان، زۆرجار لە نیوەی ڕێ یاخود دوای ئەنجامدان درووست ئەبن نەک لەسەرەتا و پێش دەستپێکردن! https://t.me/Working_Brain10/303
20 · 3.1K ·
🧠
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Photo
لەژێر دروشمی " ئەگەر من نەبم ئەی کێ بێ؟ ئەگەر ئێستا نەبێ ئەی کەی بێ ؟" بەسوود وەرگرتن لە قسە زێڕینەکان و وانە گەوهەریەکانی مامۆستا تایبەت و بەقەدرەکەم مامۆستا عطا سالی نوێی خوێندنمان دەست پێ کرد لەگەل قوتابیە خۆشەویستەکانم 💎 الحمدلله گۆڕانێکی زۆر لە کەسایەتی خۆم بە دی دەکەم ئیدی پێم وایە خولی مێشکی کارا دەبێتە هۆی گۆڕانێکی بنەڕەتی نەک هەر لە من بەلکو ئەم گۆڕانکاریە نازدارە دەگوازرێتەوە بۆ دەوروبەرەکەم بەتایبەتی قوتابیەکانم🌸❤️هیوام وایە مێشکی کارا بڕواتە ناو هەموو دام و دەزگاکان هەر یەکێک لە ئێمە لە هەر بوارێک خزمەت دەکەین هەول بدەین پەیامی مامۆستا عطا بگەیێنین بە ئەمانەتەوە و کۆمەلگایەکی تەندروست بەرهەم بێنین بە هاوکاری بەکۆمەڵ. شوکری خوای میهرەبان دەکەم بۆ ئەو دەسکەوتە زێڕینە کە پێی بەخشیم . سوپاس و پێزانینی بێ پایانم بۆ مامۆستا عطا الحمدلله دائماً و أبداً
1 · 1.2K ·
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Video
IMG_1472.MOV · 5.4 MB
الصَّديقُ الحَقِيقي هو مَن يَأخذُ بِيدكَ نَحْو الأَفْضَل✨ هەمیشە لە کاتی دابەشکردنی خشتەی وانەکاندا بە دوعا و چاوەڕوانییەوە چاوەڕێین ڕێستەکانمان پێکەوە بێت بۆ ئەوەی ماندووبوونی ڕۆژەکەمانی تێدا بەتاڵ بکەینەوە🌟ئەمڕۆ دواجار کات یاوەرمان بوو کتێبی(ئەو درۆیانەی لەگەڵ خۆمان دەیانەکەین)مان گرتە دەست و چوینە قووڵایی مێشکی کاراوە لەو کاتەوەی هاتووینەتە ئەم خولە نازدارە نان و ئاو مەجلیس و پێکەنینمان هەمووی بووە بە ڕەنگدانەوەی مێشکی کارا🧠📚 لێرەوە دەمانەوێت پڕ بە دڵ سوپاسی مامۆستا عطای ئازیز و دڵسۆزمان بکەین کە هەمیشە پاڵنەر و هاندەری سەرەکیمان بووە بۆ خوێندنەوە و پەرەپێدانی هۆشیاریمان ڕێنوێنییە بەپێزەکانی ئێوە ڕێڕەوی بیرکردنەوەی ئێمەی گۆڕی پێکەوەبوونمان لەم خولەدا و گەڕانمان بەدوای زانستدا هاوڕێیەتییەکەمانی زۆر تۆکمەتر و تایبەتتر کردووە🥰سوپاس کە هەی هاوڕێ جیان هەمیشە مایەی شانازیت @Kurdistan529 🤍
914 ·
🧠
Photo
Photo
ئەمڕۆ بەیانی زوو دەرسی یەکەمم نەبوو ئیتر هەلێک بوو بۆم بۆ ئەوەی کتێبەکەم بخوێنمەوە لە کەشێکی ئارام لە ناو باخچەی قوتابخانەکەمان دانیشتم بەتەنها لەگەل کتێبی📖 ( ئەو درۆیانەی لەگەل خۆمان دەیکەین ) مەجلیسم گەرم کردبوو☘️ وەختێک چەن تەلەبەیەکی پۆلی ٩ بەرەو لای منەوە هاتن دوای سلاو کردن وتیان مامۆستا گیان مامۆستاکەمان نەهاتووە دەتوانی بێی دەرسەکە وەرگری لە جیاتی دەرسی خۆت؟ من : فێل لە کێ دەکەن بەشێکی دەرسەکە ڕۆشتووە 😁بۆی نابێ 😎 ئەی مامۆستا خەریکی کتێب خوێندنەوەی؟ من : بەلێ ، حەزدەکەن پێکەوە بیخوێنینەوە؟ مەجلیسێکی زانستی دابنێین چۆنە؟ قوتابیەکانم : بەلێ ئەرێ والله بەخۆشحالیەوە مامۆستا گیان پێش ئەوەی دەست کەینە خوێندنەوە پێم وتن کە ئەم مەجلیسە قسەی دلمانی تێدا دەکەین ڕاشکاوانە و ڕاستگۆیانە دەدوێین ، ئیتر ڕێککەوتین 🤝بە پرسیارێک دەستم پێکرد. ئەزیزانم بەڕای ئێوە مرۆڤ درۆ لەگەل خۆی دەکات؟ قوتابیەکان : بەلێ مامۆستا گیان ئێمە زۆر جار درۆ لەگەل خۆمان دەکەین! ئیتر مەجلیسەکە گەرم بوو ئەزیزان ڕۆچوونی قوول ڕویدا کەوتینە جەوی خۆمان. هەر یەکێ لەو ئەزیزانە پارچە نوسینێکی کورتی کتێبەکەم پێدان بیخوێننەوە بە نۆرە، دواتر پێم وتن چی تێگەیشتن بۆمی باس کەن تەسەور ناکەن چەند جوان بۆیان روون کردمەوە 🥺بڕواکەن زۆر دلخۆش بووم زۆر زۆر🥺🥰 وەختێکم زانی تەلەبەکانی تریش هاتن 🥺 زانییان ئێمە مەجلیسەکەمان زۆر گەرم بووە تەماحیان تێکرد ئیتر مەجلیسەکە گەورەتر و گەرمتر و خۆشتر بوو. ئەم جیلە زۆر نازدارن بەلام پێویستیان بە کەسێکە ئاراستەیان بکات، من هەر مەجالێکم دەست کەوێ خەریک ئەم چالاکیە دەبم ان شاءالله 🥰 هەر یەکێ لە ئێمە با بەرپرسیارێتی بگرینە ئەستۆ ، خوشکت ، براکەت ، هاورێکەت ئیتر هەر کەسێکە دەتوانی ئاراستەی بکەی وخوێندنەوەی لا شیرین بکەی ، بەرهەمەکەی زۆر شیرینە ئەزیزانم , هیممەتێ بکەن با دەسکەینە گۆڕانکاری 🤝🤝
1K ·
🧠
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Video
IMG_4589.MP4 · 8.1 MB
🔴🎚🧠 ئەم یارییە بۆ تەرکیز و چێژ بەخشین بکە
9 · 663 ·
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
چیڕۆکێکی نە بینراو و بەڵام ژیـان لەناوی دا واقعیەن مامۆستایەکمان ناسی و کە پێشتر ناومان بیست بوو ، ناوی م. عطا بوو ئەو مامۆستایە ، خوا بەفەزڵ و بەخشش و نیعمەت ی خۆی لەگەڵی دابوو ، ئەو کەسێك بوو دەریایەکی دۆزییەوەو ئێمەشی بانگ کرد تا دەریاکە ببینین و بیناسین و سوودی لێ وەر بگرین ، دەریای مێشكی کارا ، هەر گۆڕانێکی ژیانمان لەم ساڵدا هۆکارێکی بەهێزی 👈🏻 سوود بینین بوو لەو دەریایە ، گەر دەریایەکە سوێر بوو بێ ، بەهۆی خوو گەلێك و عەقڵیەتێکی نەگۆڕ و مێشکێکی سەرنج شێواو تەرکیز نەماوە بوو ئەوە سوێرییەکەی نەماو هەمیشە ش کەم دەکاو وا ئێستا شیرین دەریایە چونکە ناسیمان و سوودی لێ دەبینین ! ، شکاندنی ڕیکۆردەکان گرتنی ماسی ناو دەریایە ئاو شیرنەکە ن و ، بە هەر ڕیکۆردێ ماسیەکی گەورە ، دەست دەخەین 😁 بەبەردەوامیمان لە خواردنەوەی ئاوی دەریای مێشکی کارا ، ڕاهێنانی ئیمانیمان بەهێز بوونی خاڵی هەرە بەرز، کە تەرکیزی ناو نوێژ و عبادەت + ڕاهێنانـە تەندرووستیەکان و ڕاهێنانە تەرکیزییەکانیش ، بۆنی خۆش ی گووڵ و بەرووبوومی بە چێژی درەختەکانی لێـواری دەریاکەن ، چۆن کەم دەکەن ئەو چێژانە ؟؟ ، بە وەستانی ئێمە تیایدا لە بەردەوام بوون ، لەکۆڵدانمان ئاوەکە سوێر دەبێ و بەرووبوومی بەزایە چوو و ماسییە لەناو چووەکان دەبینین هیوادارم بەسوود بێت
3 · 640 ·
🧠
Video
IMG_4620.MP4 · 15.7 MB
🎚🤍ئاسوودەترین کاتەکانم، ئەو بەیانیانەیە، کە لەگەڵ دۆست و بەشداربووە ئەزیزەکان، گەشت بەناو مێشک و ژیان دەکەین💐 وەسف ناکرێت ئەو پەیوەندییە چەندە چێژبەخشە❤️ سوپاس بۆ ڤیدیۆ جوانەکەشتان🤲⁩
2 · 483 ·
🧠
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
مێشکی کارا ، یارمەتی دەرە ، لە نەخشەی کارو سوودی ئێستاو دواتر ، بەقەدەری خوا گەر خێری تیا بێ دێتە پێش بۆو ، کارا بوون هانت دەدا ، کارا ببی لە کارا بە دڵنیاییەوە ، یەکێ لە هەرە سوود گەیەنەرەکان بە ئینسان ، چ مووسڵمان یان غەیری مووسڵمان، کە پێش دەکەوێ ، بڕۆ سەیری کاتەکانی کە لە ناو کاتەکانیش ، گرنگرین کات کاتی شەعن بوونەوە کاتی خەوتن ە بە خەوێکی تەندرووست و باش ، خەو باش بێت ، زۆر ترین کاروو بارت باش دەبن ، گەر کەسانێك شەوان ڕێگرن درەنگ بنویت ، گوێ مەدە ئەوەی ئەویان سەر قاڵ کردووە لە ژیانی دنیا ، تەنانەت گەر لە نزیکانت ، کەسێکی وا هەبێ ، کاریگەری لەسەرت هەیە ، درەنگ بنووی ، سعات نۆ نووستن لە ئێستادا زۆر باشە و کەسی خۆی دەوێت ، پۆزی ، نەشاطی و چاڵاکی لە ڕۆژداو سافی مێشڪ و هزر و تەرکیزێکی ڕووناك و چاوێکی بەدیقە و دوور بین و بیر ی تیژ دەبێ وسلام علیکم
1 · 834 ·
🧠
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Photo
🔥🧠جیاوازی نێوان (فخر)شانازی فجر (بەرەبەیان) تەنها نوقتەیەکە (مــێـشـکی کـارا )ژیانەوەیەکە پڕ لە شانازی چونکە لە بەرەبەیاندایە دەستپێک و وانەکان🔥🧠
2 · 1K ·
🧠
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Photo
⚠️مــژدەیــەکــی خــۆش✨ پاش داواکردن و چاوەڕوانییەکی زۆر، پاش ماوەیەکی تر گرووپی سێیەی (مێشکی کارا) ڕادەگەیەنین دیاری و ئۆفەری تایبەتی لەگەڵدایە ئەم گروپە🫴🔥 ئازیزانت ئاگاداربکەوە🥰🫴 چاوەڕوانبن… زانیاری و نرخی گروپی پێشوو (دووەم) لە کۆمێنتە👇
7 · 1K ·
🧠
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Photo
✨🧠 «مێشکی کارا» فێرت دەکات وەک مرۆڤە مەزنەکانی مێژوو، بەیانیان زوو لە خەو هەستیت و دڵ و مێشکت بە مەعریفە و شادی پڕ بکەیت. چونکە ئێمە تەنها پرۆژەی مێشکین، لە بەیانیانی پڕ بەرەکەت وانە و چالاکی مێشکمان هەیە! فێربوون • مەعریفە • سەرکەوتن • دڵخۆشی
807 ·
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Video
IMG_4813.MP4 · 11.5 MB
🔴✨🧠🔥بەیانیان زوو هەستان، لە پایز و زستان، هەوا و بۆنی خۆشی باران هەڵدەمژی و دەچیتە نێو وانە پڕ خۆش و پڕ مەعریفەکانی (مێشکی کارا) ئەم ڕاهێنان و زانست و وزەیە، ئامادەت دەکات کە ڕەمەزان هەموو قورئانت لەبەربێ و تاقیکردنەوەکانی ساڵ و نمرەکانیشت بەرز و پڕ ئاسوودەیی شانازی بن.. https://t.me/Working_Brain10/320
3 · 592 ·
Video
IMG_4834.MP4 · 7.2 MB
🔥✨🧠دوانەکەوتووە ئەوەی دەست پێ دەکات!
14 · 723 ·
🧠
🧠 مێشکی کارا :: بەها گروپ
Link
click to show
⚠️🔥🧠😃ئۆفەر و دیارییەکانی گرووپی سێیەمی (مــێـشـکی کــارا) بـــۆ ئەوانەی زووتر ناویان تۆماردەکەن زۆۆر جیاوازە کە تــا ئـێـسـتا نــەبــووە! دوعائەکەین لە دەستی نەدەیت! لـــە مـــاوەی 48 کاتژمێر ڕائەگەینرێت🥳🤑🥳 https://t.me/Working_Brain10/325
3 · 204 ·

An open public feed from the search index ChatCrawler — “Google for public Telegram”; refreshed as the venue is crawled. Times are UTC.

Public content only, official Telegram API. About · FAQ · Index limits · Remove a page · Catalog · Search · How we count