English
Open in Telegram
گگوڵ🌷ۆڵان

گوڵ🌷ۆڵان

@etrigulolan · channel · indexed since 2026-09-30
243subscribers
29average post reach
11.9%ER — reach to subscribers
71posts in 30 days
گ
ReplyPhoto
شایانی باسە ئەوە نامەیه به حەول و تێکۆشانی ڕێبوار یۆسفی( سڵامەت ) و لوقمان پیربادینی جێ بە جێ کراوە
31 ·
✍ مهلت خوداظهاری افزایش کالابرگ تا ۲۴ مهر تمدید شد ✅مدیرعامل سازمان هدفمندسازی یارانه‌ها: 🔹️مهلت ثبت‌نام فرم خوداظهاری افزایش اعتبار کالابرگ تا پایان روز جمعه، ۲۴ مهرماه، تمدید شد. 🔹️برای ثبت خوداظهاری کافی است به سامانه my.gov.irمراجعه کنند و پس از تأیید محل سکونت، به ۶ سؤال درج‌شده در فرم پاسخ دهند. 👇👇👇 ╭━•••━⊰ 🌺⊱━•••━╮ ☀️ @bokankargar☀️ ╰━•••━⊰ 🍀⊱━•••━╯
24 ·
Audio
خشەی پێ_output.mp3 · 3.1 MB · click to show
دەزانی شیعر مامۆستا لوقمان پیربادینی ئاواز و وتنی ناسر کەریمی ڕێکەوتی تۆمار کردن 19ی ڕەزبەری 1405
22 ·
گ
Video
3.2 MB
چیرۆکی زەمانەی موحەمەدی ماملێ به هه وار نشینان بپیوندید           👇👇👇 @hawarneshinan
21 ·
گوڵ🌷ۆڵان
Photo
✍️کۆیلەتی باوی نەماوە، کیژی کوردی خۆشەویست! ڕاپەڕە، هەستە لە خەو، ئاخر چ وەختی خەوتنە؟ دەرکە بشکێنە، پەچە بدڕێنە، ڕاکە مەدرەسە چارەی دەردی کوردەوار خوێندنە، هەر خوێندنە…                                       هێمن موکریانی🤍 ☀️🍂ئەوڕۆ: هەینی 🗓️۲۴ی    ڕەزبەری🍂    ۲۷۲۶کوردی 🗓️۲۴ی       مێهری🍂   ۱۴۰۵هەتاوی 🗓️۱۶ی    ئۆکتۆبری🍂    ۲۰۲۶زایینی https://t.me/Khermani_wshe @Khermani_wshe
17 ·
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من هەرچەن ئەگەڕێم بێ‌سەر و شوێن ماوە دڵی من ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من یاخود بە چ داخێکەوە سوتاوە دڵی من ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یاڕەب ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یاڕەب ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یاڕەب کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من مەجنوونی دوو گێسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ کام چیهرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی نازانێ مەگەر چۆنە بە دەس دەردەوە حاڵی وەک پووش وپەڵاشێکە بە دەم باوە دڵی من لەم چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ یا لەت‌لەت و ئەفکاری موژەی خەنجەری کێ بێ چۆن ماوە لە سەت لاوە کە کوژراوە دڵی من بۆچی نەڕژێ سەیلی سرووشکم وەکوو باران بۆچی وەک یەعقووب نەبمە شوورەیی شاران لەم یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران هەرگیز نیە سۆراخی لە هیچ‌لاوە دڵی من بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی یا بۆ جگەری کون‌کون و سەد پارە کراوی چی کردووە یاڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی دایم غەم و بێداری و خوێناوە دڵی من چ بکەم چ بڵێم بۆ دڵەکەم کاریە دەردم شاهیدی منن موی سپی و چارەیی زەردم خۆڕایی نیە ناڵەی گەرم و دەمی سەردم هەڵبەت بە بەڵایەکەوە ئاڵاوە دڵی من ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ‌ڕق و کینە ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من قوربانی کەسێ بم کە بە قوربانی نەبی بێ وەک بەندە، سەگی دەرگەهی شاهی عەڕەبی بێ شاهی عەڕەبی، یەعنی قوڕەیشی نەسەبی بێ جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من زاتێکی وەهای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو شاهان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەم‌بۆسی گەدای ئەو بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بە تەمای ئەو نایێتەوە لات، گەر سەری داناوە دڵی من #مامۆستا بێخود
18 ·
Audio
Charai-Khami-Men.mp3 · 7.0 MB · click to show
چارەی خەمی من مەی نییە، مەیخانە بڵێ چی؟ بەو دەردەوە مەی نامگرێ، پەیمانە بڵێ چی؟ پێم وا نییە لەو غەدرە لە فریام بکەوێ کەس ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو، بێگانە بڵێ چی؟ بسکت بدە دەس شانە، بەڵام چین مەخە ئەبرۆ زولفی تۆ شنە تێکی دەدا، شانە بڵێ چی؟ هەر عاشقە سووچیشی نەبێ، دەیخەنە ئەستۆی شەم ئاگری کردۆتەوە، پەروانە بڵێ چی؟ تاوانی منە دەربەدەری و دەردیسەری من مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ، هێلانە بڵێ چی؟ شێتی قەدی تۆ شەرتی لەگەڵ چۆڵ و چیا بوو زانا بێ بە زنجیرەوە، دێوانە بڵێ چی؟ خاڵی تۆ بە پەرژین و خەیاڵ ناسک و سادە بێچارە لەناو ئەو هەموو پاوانە بڵێ چی؟ چیرۆکی جوانی تۆ لەناو لاپەڕ و دێڕا ناگونجێ، ئیتر نووسەری ئەفسانە بڵێ چی؟ تاسەی تۆ کە دامدەگرێ، دەڵێن: ئاخری خێر بێ «هێدی» لەگەڵ ئەو کۆنە برینانە بڵێ چی؟ "مامۆستا هێدے" مانگی خاکەلێوەی ١٣٧٣ی هەتاوی 1995/03/10 هەولێر- گەڕەکی برایەتی
1 · 18 ·
گ
Video
8.7 MB
دەنگێک پڕ لە سۆز و ڕەسەنایەتی وکوردایەتی سەوزەیەکی زۆر خۆش بە دەنگی زۆر خۆشەویست مامۆستا #یۆسف_مستەفا هیوای ساغی وسڵامەتی وتەمەن درێژی بۆ مامۆستای خۆشەویست ❤💐 پێشکەشتان 🌸🌼 هەینیتان جوان 🙏 تێبینی: بەداخەوە زۆرێک لە مامۆستایان وگۆرانیبژانی بواری مووسیقا له کوردەواری بێ ناز وپشت گوێ خراون وهیچ ناوەند وشوێنێکی دیاری کراو نیە کە ڕێز لە خەباتی هونەری چەن ساڵەی ئەم کەسایەتیانە بگری هەر چەند لەناو خەڵک دا زۆر خۆشەویستن لە وڵاتی ئێمە زۆرن ئەو کەسایەتیانەی بە درێژایی تەمەنیان خزمەتیان بەگۆرانی ومووسیقا وڕەسەنایەی وفۆلکلۆری وڵاتەکەمان کردووەو وشایانی ئەوەن پەیکەری ئاڵتوونیان لێ ساز بکرێ هیوادارم ڕۆژێک بێت لە فستێواڵێکی تایبەت ئەو کارە بکرە وبیبینین...??? 👇👇👇 @gawrkayati
1 · 16 ·
گوڵ🌷ۆڵان
Photo
سڵاو هاوڕێیانی بەرز و بەڕێز ڕۆژتان باش کوردستانیانی خۆشەویست ❤️ ئەمڕۆ شەممە ۲۵ی ڕەزبەری۲۷۲۶ی کوردی هاوکاته لەگه‌ڵ:👇 ۲۵ی مێهری ۱۴۰۵ی هه‌تاوی ۱۷ی ئوکتبەری ۲۰۲۶ی میلادی بە هیوای ڕۆژێکی خۆش بۆ هەموولایەک ❤️ کاناڵی شەپۆلی وشە بۆ هەموو چین و توێژێک 👇👇👇   🌺🌼🍀 @shapole_vsha
5 ·
"حەریقی زیقی زیندانم، نەسیمی سوبحدەم با بێ لە کتێبی: دیوانی نالی بەرهەمی: نالی (1800-1877) حەریقی زیقی زیندانم، نەسیمی سوبحدەم با بێ! ئەگەر ڕۆحی منت باقی دەوێ، ساقی! مەیی نابێ! لە وەسڵی تۆ زیاتر خەوفناکم، نەک لە هیجرانت بە میسلی شەمع و پەروانە، بەڵێ عاشق دەبێ وا بێ! نییە دەخڵم لە شانامە و مەسافی، غەیری ئەم نوکتە: کە کوشتەی بەندی تۆیە هەرکەسێ ئازاد و ئازا بێ کەسێ پوشتانی باڵاتە، حەریفی ئاڵ واڵاتە کە شیبهی کاکوڵی ژۆلیدە سەرگەردانی سەودا بێ فیدای تەشریفی ڕێگەت بێ خەراجات و خەزێنەی دڵ نیساری تۆزی پێت بێ گەر لە چاودا قەترەیێ مابێ لە عەکسی زاتی بێڕەنگت هەتا کەی دیدە ڕەنگین بێ، جونوونی لەیل و مەیلی نەقشبەندی عەکسی ئەسما بێ؟! مەگەر هەر یاری نەقشینم ببێتە نەقشبەندی دڵ کە نەقشی غەیری ڕەنگی ئەو بە ئاوی دیدە شۆرابێ سوبووتت باعیسی نەفیی منە، وەک لامی زولفەینت لە هەردوو لا قەدت بگرێتە ناو، وەک (لامەلفلا) بێ گەهێ ئاهوو ڕەوش شاهی، گەهێ گەوهەر مەنیش ماهی بڵا با سینە سەحرا بێ، بڵا با دیدە دەریا بێ! کەمەندی زوڵفی دوو لانە، لە بۆ گەبر و موسوڵمانە دەکێشێ بێ موحابانە، چ لەم لا بێ، چ لەولا بێ! لەئالی ئەشکی نالی بێکەسە، غەڵتانی نێو خاکە مەگەر سەمعی قەبووڵت موشتەری لوولوویی لالا بێ!
5 ·
گ
Audio
Tasa-Barem.mp3 · 9.1 MB · click to show
کۆچەرێکم هەڵگری سەر من لە پێناوی وڵات ئەو مەلەم ئاکامی کۆچم دەچمەوە هێلانە کەم؛ 🤍
5 ·
گوڵ🌷ۆڵان
ڕۆژ باش نیشتمان☀️☀️☀️ ئەمڕۆ: یەکشەممە 26ے ڕەزبەرے 2726ے کوردے 26ے مێهرے 1405ے هەتاوے 7ے جەمادی یەکەمے 1448ے مانگے 18ے ئوکتۆبەرے 2026ے زایینے ئەلا ئەی ڕەهـــــــــڕەوی دنیایی فانی بە جـــــــۆیباری زەمەن دا ئاوی کانی سپێدەی عومر ڕوەو مەغریب دەکا ڕێ دەمێنێ نا، نە گەنجی و نا جــــــوانی. #ڕاهی
22 ·
Audio
4_5954216052681350711.mp3 · 3.9 MB · click to show
پشووی دواییم دەخوێنم بۆ گوڵ و گوڵزاری ئەم خاکە لە سایەی ئەم گوڵ و گوڵزارەیە بوومە هەزار دەستان نەتاندیوە کە ڕووباری خوڕێن بەردی دەقەڵشێنێ وەهاشە هەر کە زۆرداری دەسووتێنێ گڕی هەستان هەتا کەنگێ سیاچاڵی بەسامی دوژمنی زاڵم پڕاوپڕ بێ لە ڕۆڵەی گەل جمەی بێ وا لە دەس بەستان؟ هەتا کەی ئەشکی خوێنینی کچە کوردی برا کوژراو لە جێی بادە و لە بەزمی دوژمنان بدرێتە دەس مەستان سەهۆڵبەندانی بێدادی ئەگەرچی تووش و دژوارە بەڵام لێم سوورە وەک ڕۆژێ بەهار هەر دێ لە دووی زستان بە خەڵکی عالەمی سەلماندووە تاریخی ئازادی دەبێ زاڵم لەبەر تێکۆشەران بەرداتەوە دەستان هۆنراوە: مامۆستا هێمن #بەهار_هەر_دێ #بەکر_لەگزی @goranikurdicom
21 ·
گ
خەوە بەردینە › هەڵۆ پاییزە دار و دەوەن بێ بەرگە دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە هەر گەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ تاو هەناوی نییە وا مات و پەشێو لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو ڕۆژ پەڕە، ساردە کزەی بای زریان کاتە بۆ ژینی لە دەس چوو، گریان دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ ژینی خۆی هاتەوە بیر پیرەهەڵۆ بە قسە خۆشە مەترسیی مردن تاڵە ئەو هەستی بە مردن کردن کاتی کۆچ کردنە وەختی سەفەرە داخەکەم سەختیی نەمانم لە بەرە هەر بینا هات ئەجەل و من مردم با لە شیوێ پەڕ و باڵی بردم تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ؟ بۆ لەشی ساردەوە بوو تینێ بێ؟ تۆ بڵێی ئەو خەوە هەستانی بێ؟ یا نە ئەو قافڵە وەستانی بێ؟ مەرگە دێ و دوا بە هەموو شت دێنێ هەموو ئاواتێ لە دڵ دەستێنێ پاشەرۆکێکی بکەم لەم باخە تاکوو باڵ و پەڕی من پەرداخە هەر بڕۆم نابەڵەد و بێ سەر و شوێن دیار نییە خێڵی هەڵۆیان لە کوێن شارەزای ڕێگەیی مردن کێیە چییە ئەو مەنزڵە کوێنەی جێیە نابمە ڕێبواری کەلی هات و نەهات چارە کەم بەشکوو ئەوا هات و نەهات خۆی بەخۆی گوت کە دەچم بۆ لای قەل کەیخودای پیر و بەبیری گەلی مەل هەڵفڕی ڕاوکەری زاڵی کەژ و کێو لە چیای بەرزەوە ڕووی کردە نشێو کەوتە ئەو دەشتە لە ترسا تەق و ڕەو دەرپەڕی کوڕکوڕ و کڕ مایەوە کەو هاتە لای قەل بە کزی و بێ وازی قەل کوتی: مامە هەڵۆ ناسازی؟ کوتی قاڵاوە ڕەشەی پسپۆڕم پیرم و پێیە لە لێوی گۆڕم باخی ژینم بە خەزان ژاکاوە کاتی مەرگە و ئەجەلیش ناکاوە پێم بڵێ چۆنە کە تۆ هەر لاوی زۆر بە ساڵ پیری بەڵام چا ماوی هێزی ئەژنۆم نییە باڵ بێ هێزە هەموو گیاندارێ ژیان پارێزە قەل کوتی باشە کە گوێ ڕادێری پەندی من پاکی بە دڵ بسپێری ئەو دەمە بابی بەهەشتی من مرد دوور لە تۆ دەرد و بەڵای ئێوەی برد پێی کوتم ڕۆڵە هەوای ڕاز و نزار هەیەتی دەرد و نەخۆشی بە هەزار دیق و زەردوویی و ئاهۆ و وەرهەم بە گژەی بای بەقەوەت دێن بەرهەم گۆشتی کەو چەندە کە تامدارە بە ناو هەنگ و هاڵاوێ دەهەنوێتە هەناو تا وزەی بیر و خەیاڵ سەردەکەوی کە لە گوڕ کەوتی وەها وەردەکەوی پەین و پاڵێ کە لە پاڵی دێیە مەنزڵی نۆکەری خۆتی لێیە کەرە تۆپیو و کەلاکی گوێلک هەڵمی دڵ ڕوون کەرەوەی سەرگوێلک پێکەوە چینە بکەین لەو پەینە بۆی سەنێر مەڵحەمی بیر و زەینە ورد بەوە چەندە بە مانا قووڵە مەسەلە و گفتی قەلی ماقووڵە بیکە سەرمەشقی ژیان ئەو ئ… Read in full →
3 · 23 ·
گوڵ🌷ۆڵان
Video
17.8 MB
🌱🌷سڵاو کوردستانەکەم🌷🌱     سڵاو خوشک و برایانی هێژا و خۆشەویستم ئەمڕۆتان پڕ لە شێعری ئەوین و جوانی، دڵتان کانگای خۆشەویستی و مێهرەبانی، لەشتان ساغ و ژیانتان پڕ لە کامەرانی. ئەمڕۆ دووشەممە 🍇 ٢٧ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ی کوردی 🍇 ٢٧ی مێهری ۱٤۰٥ی هەتاوی 🍇 ١٩ی ئۆکتۆبەری  ۲۰۲۶ی زایینی 🍇 ٨ی جەمادیولئەوەڵی ۱٤٤۸ی مانگی 🎥"سروشت و جوانییەکانی نیشتمان" ـــ دۆڵی چۆمی زەیدەی تورجان (وەرزی بەهار) ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ 👇👇👇 https://t.me/ladaveninallashkenava
3 ·
Audio
ئەی ڕەقیب.mp3 · 5.7 MB · click to show
گۆرانیبێژان: محەمەدی ماملێ و فەیزینیژاد تار: بەهمەن مەتلوب ڤیۆڵۆن: ڕەشید فەیزنیژادە تەپڵ: حوسێن ڕەهبەر ساڵ: ١٩٧٩
3 ·
... عەزیزم خۆشەویستم نووری چاوم گوڵم هێزی دڵم جەرگ و هەناوم چرۆی دەرکردووە داری مرادم بەوەی شادم کە دایم هەی لە یادم قیامەت ڕابوو پێم وابوو شەوێ دی کە ڕۆژی ڕۆشنی ڕووتم شەوێ دی شەوی دووری بەقەد دنیا لەمێژە دەجا کەی ڕۆژی حەشرێ وا درێژە حەقیقی هەر کەسێکی ئەهلی دڵ بێ دەزانێ حەقیەتی بولبول لە کوڵ بێ حەقیقـــے
2 ·
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە: بەیانییان وەک بەرخۆڵەیەکی ساوا، لەناو قەرسیلی پاراوا تل دەخۆم و گیایەکی تفت، تێرتێر دەجووم، تا کفت دەبم، پێ و بەلەکم لە شەونمی سارد هەڵدەسووم!                     * * * ئەگەر ئەمجارە بێمەوە: وەک سمۆرە، بە دارگوێزە بەرزەکانا هەڵدەگەڕێم، وەک پەڵەیەک هەوری نەوی بەسەر کێڵگە سەوزەکانا دەخولێمەوە، وەک شەنگەبی بەسەر چەما، بەسەر گشت زنارەکانی کەنارا... دەچەمێمەوە، ئاخ، بەس ئەمجارە بێمەوە!                     * * * ئەگەر ئەمجارە بێمەوە: سەرنج دەدەم گوڵەگەنم چۆن زەرد دەبێ، هەنار و سێو چۆن پێ دەگەن، قەتێیەکان هێلانەیان چۆن چێ دەکەن! سەرنج دەدەم، زەڕنەقووتە چۆن باڵ دەگرێ، پەڕەسێلکە کۆچەرەکان، لەسەر تێلی کارەبای ڕێ، چۆن ڕیز دەبن، جۆگەلەکان لە کوێوە دێن، بۆ کوێ دەچن!                      * * * ئەگەر ئەمجارە بێمەوە: لە گۆی مەمکی هەر کانییەک قومەئاوێک دەخۆمەوە، گشتیان دەکەم بە دایکی خۆم لە هەر ئەشکەوتێکا، شەوێک سەر بە گاشەبەردێک دەکەم، گشتیان دەکەم به لانکی خۆم                     * * * ئەگەر ئەمجارە بێمەوە: زمانی گڕ دەهێنمەوە بۆ لاڵەکان شاپەڕی گڕ دەهێنمەوە بۆ فڕندە بێباڵەکان!                     * * * ئەگەر ئەمجارە بێمەوە: ناهێڵم لاوان گوڵ بچنن بۆ گوڵدانی مردووی سەر مێز فێریان دەکەم کە چوونە ژوان لە بەرۆکی کچانی دەن، ئەوسا بیانکەنە ئامێز!                     * * * ئەگەر ئەمجارە بێمەوە: - مناڵانی مۆسکۆی چاوشین فێریان کردووم - بێ شیرینی سەر ناکەم بە هیچ ماڵێکا زۆر جۆلانەی نەرم و سادە بۆ مناڵان هەڵدەبەستم لە جەژنی لە داکبوونیانا - کە نییانە - بەشدار دەبم... لەباتی مۆم دادەگیرسێنم ئەنگوستم گڕ بەردەدەم لە گلێنەی چاوەکانم، لە ساواترین هەڵبەستم.                     * * * ئەگەر ئەمجارە بێمەوە: هەر بێشکەیێک بێتە ڕێگەم، بە شێنەیی بە سەریا دەنووشتێمەوە ئاخ، مناڵان! ئاخ، بەس ئەمجارە بێمەوە. #عەبدوڵڵا_پەشێو
4 ·
گ
Audio
4_5884452469395693416.mp3 · 9.8 MB · click to show
خۆوێژیی دوو دەنگی ڕەسەن @jihani_hest
4 ·
گوڵ🌷ۆڵان
Photo
✍️پاییزە و هەر بەکزەی باوە خەزەڵ هەڵدەوەرێ مەل لە هێلانە لە سەرمان سەری ناکاتە دەرێ…                                       هێدی🤍 ☀️🍂ئەوڕۆ: سێشەممە 🗓️۲۸ی    ڕەزبەری🍂    ۲۷۲۶کوردی 🗓️۲۸ی       مێهری🍂   ۱۴۰۵هەتاوی 🗓️۲۰ی    ئۆکتۆبری🍂    ۲۰۲۶زایینی https://t.me/Khermani_wshe @Khermani_wshe
16 ·
Audio
4_5852453060369979715.mp3 · 4.5 MB · click to show
مامۆستا ماملێ
13 ·
من ناوم پاییزە میوانە دەستێکم تریفە و دەستێکم قەسیدە و سەریشم ئاسمانە بەو دەستیان شەوانە خەرمانە لە ڕۆحی تاریکیدا ئەچێنم و بەم دەستیان ڕۆژانە تان و پۆم لە ڕێزەی ڕێژنە ئەچنم و سەریشم قوبەیەک لە گەڵای خەزانە من ناوم پاییزە میوانە دەستێکم لە دەستی تەم دایە و دەستێکم لە قژی با دایە و سەریشم گەواڵەی گومانە ڕامانێ لە چاوما کەوتۆتە بریسکە دووراودوور بە هێشوو نەهێنی شاراوە کێش ئەکا و لەو دیوی هەسارەی بوونەوە گەردوونێ ئەدوێنێ لە خولگەی ئەستێرەی نەناسراو.. ڕامانێ لە نادیار، لە تۆڕی شەبەنگی وجوود و هەزاران پرسیاری بەجێماو، ڕامانێ لە چاوما کەوتۆتە بریقە، پلووسکی تەماشای پڕ لە نوور، ئەو نوورەی لە عەشقی ژنەوە بژنگی ئەپڕژێ و ئاوازی ئەلەرزێ و شەتاوی ئەسووتێ و ڕامانێ سەرانسەر بێدەنگیی پێدەشتی ڕوانین و ڕامانێ فڕینی توانەوەی لە خەمی مرۆڤدا بێ سنوور! من ناوم پاییزە پرسیارە دەستێکم کۆچ ئەکا و هەڵدێت و دەستێکم تەیرێکی سەرسامە و ئەترسێ و سەریشم دەریاچەی هەڵچوون و هەژانە ڕووناکیی ئەشکەنجە: تریفەم. زمانی با و بۆران: ڕۆمان و قەسیدەم لە توونی ئەم سەرە گەرمەیشدا، نێڵەنێڵ، گڵۆڵەی ئاگرۆکەی گومانم لرفەی دێ و پرسیارم پڕێتی لە هەقی هەپڕون و لە خەونی لەت و پەت، لە ئەوقێ گیرخواردووی بەردەمی دۆش دامان. ڕووناکیم ماندووە ئەوەندە هاتووچۆی بە نێوان گەواڵەی نەبار و بە ڕۆحی تاریکیدا کردووە، تریفەم دەتفەری دڵدار و پەپوولە حەرفێتی و دێڕیشی شاباڵی باڵندەی خەیاڵی پاییزە و شکستی دیڕۆکێ لە سەر پشت لەناویا نوستووە!. ئێستاکە من ناوم پاییزی یاخییە دەستێکم گوناهـ و دەستێکم تۆبەیە و سەریشم لە ناو گوناهـ و تۆبەدا پلیکەی زەمانی تاوانە من ئێستە نیشتەجێی سەفەر و پاییز و تەنیاییم. جێنیشتەی بێ وڵات هەر خۆم و خولیایەک لە عەشقی دەرکراو لە عەشقی ڕاونراو. لە عەشقی بەر ڕەجمی کفر و بەد بەر ڕەجمی ئەو دار و جەڵدانەی لە شاری حەرام و لە مێژووی نەفرەت لە بەردەم خەلیفەی دنیادا بەسەرما بارین و لێمدران!. لە جەستەم دەرکرام پرسیاریان وەک دەمی بەراز و شووشەی مەی قفڵدام. پرسیاریان حەواڵەی بەردەمی شمشێر و شیر کردم. پرسیاریان لە ئاگری دۆزەخی کتێب و لە لەژمی گوناهـ و لە لەژمی تاوان و موشریکین هەڵکێشام. ئێستاکە من ناوم پاییزی یاخییە یاخی‌بوون لە ڕەگی درەختی نەزۆکم، یاخی‌بوون لە تەرمم ئەو وەختەی کە لەشم ئەبێتە ئاوێنە بۆ مەرگم، یاخی‌بوون لە وەسێت … Read in full →
18 ·
گ
هەڵەسوون بەرهەڵێخی سەنگەرێکی پڕ لە بڕوای چاوەڕێم گەرمەژانی خاکەلێوەو زانی خاکم دێمەوە زامنی دڵ،جامەدانی سەر برینی باوەڕم دێم بەرەوڕووی مەرگی خۆم و ئەشقی پاکم دێمەوە خۆزگەکانم و کانی ڕۆحم بۆ بەهار و خۆری گەش وەک شەپۆلی سروە با بۆ هانی خاکم دێمەوە ئاشنای شار بێ سەروشوێن گۆڕغەریبێک لێم ونە بوومە ئاگر دێم بە تۆڵەی خوێنی کاکم دێمەوە نیشتمان ئەی، خۆشە ئەشقی هەڵفرین بەو خوێنەوە وەک گوڵاڵەی گۆڕی هیوا سینەچاکم دێمەوە من بەڵێنی هەڵفریوی نێو گەرووی قەنناسەمە خوێنگری ڕێی کاروانیی پیرەداکم دیمەوە خەونی سەوزی ڕۆح و ڕیشەی داربەڕووم بەو هەردەوە پێم لە شاخ و ڕووم لە باگر داری چاکم دێمەوە ✍️ کامیل یاغیانی...
18 ·

An open public feed from the search index ChatCrawler — “Google for public Telegram”; refreshed as the venue is crawled. Times are UTC.

Public content only, official Telegram API. About · FAQ · Index limits · Remove a page · Catalog · Search · How we count