🟩 وڵامی پرسیاری مامۆستایەک👇
جیاوازی چییە لەنێوان چاوگی (نوواندن، نواندن)؟
1️⃣ نوواندن، چاوگێکی تێپەڕە، لە چاوگی تێنەپەڕی (نووستن) وەرگیراوە.
ڕەگ+پاشگر (نوو+اندن)
نموونە: بەزۆر خۆم دەنووێنم.
یان منداڵەکەم نوواند.
2️⃣ نواندن... یانی تەمسیلکردن، ئەم چاوگە خۆی تێپەڕە، تێنەپەڕی نییە.
نموونە: کچەکە خۆی دەنوێنێت.
یان: پێویستە خۆم بنوێنم، هەتا وەرگیرێم.
سەرئەنجام: دەرکەوت ئەم دوو چاوگە لە ڕووی واتا و پێکهاتەی ڕێزمانی زۆر جیاوازن، چاوگێکیان بە واتای نووستن دێت و چاوگێکیان بە واتای خۆدەرخستن و تەمسیلکردن دێت، وڵامێکیشە بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە جووت(وو)نییە، ناکرێت هەردووکی وەکوو یەک بنووسین.
سەرنجم دا کەس ئاماژەی پێ نەکردبوو، دوێنێشەو مامۆستایەک پرسیاری کرد، دەستخۆشیی لێ دەکەم.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63
4.7K ·