ک
26 July 2026
شۆڕش Голосовое сообщение دەستان خۆش و سپاسی فراوان
بۆ ڕوونکردنەوەتان.
دیارە ئەم بابەتە پێوەندی بە بیرۆکەی (ئەخلاقی
وەزیفەگەرایانەی)کانتەوە هەیە.
بەڵام باسەکەی منیش زۆر
بێ پێوەندی نییە، چون
نظامهای ئەخلاقی مبتنی لەسەر
عەقڵیش، سەرچاوەکەی
بڕیاردانی بۆ ئەخلاق خودی
عەقڵی بەشەر و عەقڵی
بەشەرە، نە لەبەر زاتیبوونی
چاکی.
04:17 ه ♥ حاڵو هەوای کوردستان، کاناڵی ژینگەی کوردگڤاری
#کاناڵی_ ژینگە: ماڵە مانەوە
سەهەوارگی دڵە، کاناڵی هەموو کوردێکی سروشتدۆستە.. کاناڵی هەمووکوردێکێ سروشت دۆستە ..کاناڵی ژینگە هەوڵی گەمێک داوە چی ماوەسۆ بۆمان بۆمانی بێڵن.. پاکوخاوێنی هەر وڵاتێک مرۆڤایەتی ٸەو ناوچەو شارو گوندو لادێیە..
#ژینگە_پارێزی_ٸەرکوو_ٸیخلاقە_سەرەت
05:52 ڕ 🟩 وڵامی پرسیاری مامۆستایەک👇
جیاوازی چییە لەنێوان چاوگی (نوواندن، نواندن)؟
1️⃣ نوواندن، چاوگێکی تێپەڕە، لە چاوگی تێنەپەڕی (نووستن) وەرگیراوە.
ڕەگ+پاشگر (نوو+اندن)
نموونە: بەزۆر خۆم دەنووێنم.
یان منداڵەکەم نوواند.
2️⃣ نواندن... یانی تەمسیلکردن، ئەم چاوگە خۆی تێپەڕە، تێنەپەڕی نییە.
نموونە: کچەکە خۆی دەنوێنێت.
یان: پێویستە خۆم بنوێنم، هەتا وەرگیرێم.
سەرئەنجام: دەرکەوت ئەم دوو چاوگە لە ڕووی واتا و پێکهاتەی ڕێزمانی زۆر جیاوازن، چاوگێکیان بە واتای نووستن دێت و چاوگێکیان بە واتای خۆدەرخستن و تەمسیلکردن دێت، وڵامێکیشە بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە جووت(وو)نییە، ناکرێت هەردووکی وەکوو یەک بنووسین.
سەرنجم دا کەس ئاماژەی پێ نەکردبوو، دوێنێشەو مامۆستایەک پرسیاری کرد، دەستخۆشیی لێ دەکەم.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63 4.7K · 08:22 🍂 یەك درۆ
ئەتوانێ كۆتایی بێنێ بە هەزار حەقیقەت...!!!!
نەناسراو.
09:43 T Аудио شۆڕش مەحموودی _ بێکەس ماوم.mp3 · 3.1 MB · click to show بێکەس ماوم شادی دڵم بە کێ خۆش کەم؟
ڕوو لە کوێ کەم باسەکانم بدەرکێنم؟
ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ
خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم
غەریب ماوم، ژینی تەنیا چۆن ڕۆشن کەم؟
داستانی دڵداری خۆشم چۆن تەواو کەم؟
بۆ پێم ناڵێی خولیای سەرم چۆن ڕۆشن کەم؟
لەژێر باڵی خەم ڕاماندا چۆن ڕزگار کەم
🎧گۆرانی: بێکەس ماوم
🎙گۆرانیبێژ: #شۆڕش_مەحموودی
👤شاعر: هیوا ئەحمەد
#Şoriş_Mehmûdî
☕️ |
@KBC_LM 928 · 10:11 🍂 لەبەر ئەوەی هەندێ جار ناتوانین بە كابرا بڵێین تۆ گەمژەی.
دەڵێین، بەڵێ ئەمە ڕای جەنابتانە...!!!
#بووكۆفسكی
17:40 F Голосовое сообщение 3.2 MB · click to show ڕۆح کەمە چەتر؟
1.2K · 17:46 ج Видео شێرکۆ_بێکەس.134.mp4 · 11.4 MB · click to show ♻️ مرۆڤی خوا ، باڵندەی خوا
🔹هۆنراوەی: شێرکۆ بێکەس
🔸به دەنگی پڕ سـۆزی خۆیان
🔹کۆنترین هۆنراوە و بــەرهـەمی مامۆستایانی کوردەواری لە پارێزگای ڕۆڵەکانی ئاویـەری ســنە
🆔
@rolakanaviar 🌹🌹🌹
874 · 18:06 🍂 هیچ شتێك بۆ ئەوانەی كە بیر دەكەنەوە، پیرۆز نییە...!!!!
#ویسواوا_شیمبۆرسكا
18:29 27 July 2026
ژ 🍂 لەم ماڵەدا بەیانیان گوڵەکان بە بۆنی تۆ بەخەبەر دێن،
پاسارییەکان لە دەنگی تۆ ئەکەونە خوێندن،
ئاو بە ڕەنگی تۆ ئەڕژێتە ناو پەرداخەکەی دەستمەوە،
من بە ترپەی پێی تۆدا ئەزانم دڵم هێشتا لێ ئەدات بە سێبەرەکەتدا ئەزانم خۆر لە خۆشی تۆ هەڵهاتووە...!!!!
نەناسراو.
09:00 S 🔲 کەی "بێ" دەلکێت و کەی نالکێت؟
🔹باسێک لەسەر "بێ":
"بێ" ئامرازێکی فرە گرینگ و کارایە لە زمانی کوردی، کە لە ڕووی ڕێزمان و وشەسازییەوە دوو بەکارهێنانی سەرەکیی هەیە، لە دۆخێکدا ڕۆڵی پێشبەند دەگرێت و ئەرکی ڕێزمانی هەیە، لە دۆخێکدا لە دروستکردنی وشە کاریگەرە و ئەرکی وشەسازی لە ئەستۆ دەگرێت.
لە هەر دۆخێکدا بە پێی ئەرکی، نووسینی شێوەی تایبەت دەگرێت یا دەلکێت یا جیا دەنووسرێت.
🔹جۆرەکانی بەکارهێنانی «بێ»:
لە زمانی کوردیدا «بێ» دوو بەکارهێنانی سەرەکی هەیە:
1⃣ یەکەم: «بێ» وەک پێشبەند:
لە دۆخی پێشبەنددا ڕێک بە واتای (بدونِ) دەدات، وەکوو «without» لە ئینگلیزدا دەر دەکەوێت.
نمونە:
بێ پارە هات.
بێ کتێب چووە قوتابخانە.
بێ ئەوەی قسە بکات، ڕۆیشت.
بێ کار ژیان ناڕواتە پێشەوە.
لەم وڵاتەدا بێ دەسەڵات ناتوانی قسەی خۆت بسەلمێنی.
👈 لەم کاتەدا «بێ» پێشبەندێکە و تەنها پەیوەندییەکی ڕێزمانی لەگەڵ ناو یان گرووپی ناوی دوای خۆی دروست دەکات، بێ ئەوەی وشەیەکی نوێ دروست بکات، بۆیە جیا دەنووسرێت.
لێرە «بێ» هەرگیز بەشێک لە وشەی دوای خۆی نییە، بەڵکو پێشبەندێکی سەربەخۆیە.
📍تێبینی: ئەتوانین زۆر جار جیاتیی "بێ" لە " بەبێ" کەڵک وەربگرین.
2⃣ دووەم: «بێ» وەکوو پێشگر:
هەندێک جار «بێ» تەنها پەیوەندیی ڕێزمانی دروست ناکات، بەڵکوو لەگەڵ بنەڕەتی وشەیەک یەک دەگرێت و وشەیەکی نوێی فەرهەنگی دروست دەکات. لەم دۆخەدا «بێ» لکاو دەنووسرێت.
نموونە:
بێمانا
بێسوود
بێبەها
بێترس
بێئومێد
ئەم وشانە تەنها «بێ + ناو» نین، بەڵکوو هەریەکەیان وشەیەکی نوێی زمانی کوردین.
👈 ئەم پێشگرە دەتوانێت هاوشێوەی less لە زمانی ئینگلیزی بێت، کە خاوەندارییەتی لە شتێک دەستێنێتەوە و وشەی نوێ (هاوڵناوی داڕێژراو یا هاوەڵکاری داڕێژراو) دروست دەکات، واتە لەسەر وشەیەک باس دەکات (وەسفی دەکات) کە ئەو تایبەتمەندییەی نییە.
وەکوو:
Hopeless = ناامید = بێئومێد
Fearless= بدون ترس = بێترس
دەرەنجام:
"بێ" وەکوو پێشگر دەلکێت:
_ یاخوا کەس بێخانوو و سەرگەردان نەبێت.
_ هیچ حەزێکم بە ژیان نەماوە، بێهەست بوومە.
_ شووەکەم فرە بێپووڵە.
"بێ" وەکوو پێشبەند نالکێت:
_ بێ خانوو ناتوانی ژن بخوازی.😁
_ تۆ بێ هەست ناتوانی عاشق ببیت.
_ منداڵ بێ پووڵ گەورە نابێت.
464 · 15:58 ئەبووزیا ڕانە مەرێكی دی لەسەر تەرمی گورگێك دەگرین،
بۆ هۆكەی پرسی
وتیان:
”ئەی هاوار بە ماڵمان بێ گورگ ئێمە چۆن مەڕ بین”
#نەناس
_____
18:06 من بەجەرگم بەم هەژاری و بێ کەسی و داماوییەم
شەڕ لەگەڵ ڕۆژ و سروشت و حاکمی شاران ئەکەم
#قانع
ــــــــــ
18:22 🍂 هەتا دار بەڕووێەک
لە کوردستان مابێت
کورد قەد تەواو نابێت.🤍🌱
✍#شێرکۆ_بێکەس
19:32 28 July 2026
T Видео Ali Zandi - 2010 - Bashi 1.mp4 · 21.9 MB · click to show گەلێ ڕۆژگار تاڵ و شیرینم دی
دوورە دیاری وا دێرینم دی
گەلێ هاتوچووی دیارانم دی
چەندە جێچۆڵی جێ یارانم دی
دنیا گوزەرگای کاروانێکە
ڕێگای گوزەرە و بۆ ئێمەی کاروان بیابانێکە
چەن زوو گوزەرا عومر و تەمەنمان
ئێمەیش جێ بێڵین خاک و وەتەنمان
یاد ئەو دەورانە وەک خەو گوزەریا
کەمیان دا پێمان، کەممان لێ بێریا
یاد زەمانە دەوران جەهالی
لەم وەزع و حاڵە هیچمان نەزانی
یاد ئەو ڕۆژانە وا ناچن لەبیر
ئێستە لە داوی پیریا ئەسیر
ئەو کانی و ئاوە لامان دا لە لای
بە یادی یاران ئەنازیاین لە پای
هەر ئەچووین بۆ سەر لەو ڕێکە باریکە
دڵمان ڕۆشن بوو بەو شەو تاریکە
خۆزیا بمردام ئەو دەم لەو یاڵە
ئیتر نەمدیای ئەم دونیا تاڵە
مەگری بۆ نەبوون مەنازە بە بوون
هیچیان تا سەر نین هەبوون و نەبوون
زەردی خۆرەوار لە قەراخ چەم بووین
خۆزگەم بەو دەمە چەندە بێ خەم بووین
وەک جەیرانەکان بیرە بیرە خۆم
هەر شەو لە لایێ هەوارگیرە خۆم
بە ئازایەتی ئەژیایین بۆ خۆمان
ئاور گەڕان بوو دەمی ئێواران
یا دەمەو بەیان جوانی ئاسمان
ئەکەفتینە ڕێ بەرەو دڵ کێوان
🎧 گەلێ ڕۆژگار تاڵ و شیرینم دی
🎙 عەلی زەندی
• ئەم بەرهەمە ساڵی ۲۰۰۲ لە شاری سنە تۆمار کراوە.
☕️ |
@KBC_LM 702 · 12:27 منێكى خوێڕی ، بێ ئەخلاق ، نامەرد ، بێوەفا ، حەرامخۆر و چاولەدەر
بەڵام دەوڵەمەندم ،
تۆ يەكى بەئەخلاق ، جوامێر ، دەستپاک و داوێن پاک ، دڵسۆز و میهرەبان
بەڵام هەژاری.
وەرە ئەچینە خوازبێنی کچێک بزانە ئەیدەن بە کاممان؟
تۆ گەر کچەکەشت خۆشی بوێت باوک و دایکی نایدەن و ئەڵێن کچم ژیانت مەشێوێنە.
من گەر کچەکە ڕەقیشی لێم بێت دایک و باوکی ئەڵێن کچم ماڵ و حاڵی هەیە و داماو نابیت و دەی ئیشەڵا ئەشگۆڕێ و باش ئەبێت .
بۆ منی خوێڕی ئەڵێن خوا هیدایەتی ئەدات
بۆ تۆی هەژار ناڵێن خوا ڕسقی ئەدات
بۆ مەگەر دڕۆیە؟!
✍ دڪتۆر فەرهاد پیرباڵ
18:34 🍂 Аудио عەباسی کەمەندی تۆ چاوت نەیشێ.mp3 · 10.0 MB · click to show
19:05 ش 🍂 29 July 2026
@ 💥دیدارێکی دەگمەن
✍هەڵوێست
دوێکە بەڕەسمی ئێوارانی پێشوو خەریکی پیاسە بووم .زۆر بەدەگمەن لە دوورەوە چاوم کەوت بە پیاوێک .شێوەم کرد.ئاشنابوو،.زۆریش ئاشنا...گۆچان بەدەست،قۆز و لێو بەبزە و لەبەردڵان وەک جاری جاران... دەیەی حەفتای کۆچی، کە لە تەربیەت موعەللیمی سنە دەمخوێند، مامۆستام بوو. چوومە پێش و بەئیجازەی گرتمەئامێزو ڕاممووسا.هەستێ خۆشم بوو.
بە دیتنی، زۆر خێرا زۆرێک لە بیرەوەریەکانی ئەو ساڵانەم بۆ زیندوو بووەوە. "مامۆستا سەید محەممەد بەرزەنجی"ڕێزدار سابڵاخییە. یەکێ لە پسپۆڕانی زمانی عەرەبی و پیاوێکی خەباتکار لە هەمبەر زوڵم و زۆردا .ساڵانێ زوو،شاربەدەر کرابوو، دوورخرابووەوە بۆ ئەهواز و باشووری ئێران. حەفتاکان گەڕابووەوە بۆ سنە. لەکلاس، مەشقی گەورەیی و جەربەزی بە خوێندکارە موعەلیمەکان دەکرد.لەبیرمە مودیرکولی پەروەردەی ئەودەمی پارێزگای کوردستان "موحسین حەبیب"بوو.گیری دابوو و دەیویست مامۆستا بەرزەنجی لە کار لابات .دەیگوت بەقسەکانی فێرکارەکان هەڵدەخڕێنێ و یاغیان دەکات.بەڵام ئێمە خوێندکارانی ئەدەبیات کە هۆگری بووین هەستاین و پێکەوە چووینە هۆدەکەی مودیرکول و مانمان گرت و گوتمان تا مامۆستا نەگەڕێتەوە بۆ کلاس هەموو ڕۆژێ لێرە کۆ دەبینەوە. بەمجۆرە "حەبیبمان"شلکرد کە کۆڵ بدات وبەر بە وانە گوتنەوەی مامۆستامان نەگرێت.
مامۆستا بەرزەنجی پیاوێکی خۆشمەشرەب و شۆخ و قسەزانە.لە تەنیشتی گەورەگەلێ وەک؛ دوکتور عەلی ڕوخزادی،مامۆستا سەیفوڵڵای مودەڕیس گورجی و مەهدی عەبباس ڕوحوڵڵاهی ومامۆستا مینبەری و هەندێ دیکە لە مامۆستایانی ئەودەم ئەرکی بارهێنانی ئێمەیان لە ئەستۆ بوو.لە مامۆستا بەرزەنجی بوێریم وەرگرت،لە د.ڕوخزادی زەوق و شەوقی ئەدەبی و لە م.مودەڕیس گورجی ئاکاری جوان و نەزم و تەکووزی. مامۆستا مینبەریش ڕاوێژکاربوو بە بیرەوەرییە جوانەکانی ڕۆح و مێشکمانی تەنیبووەوە و هتد.
ڕۆژێ لە وەتاغی مامۆستایاندا ڕاوەستابووم نازانم کاری چیم بوو.لەناکاو مامۆستا مەهدی عەبباسی ڕوحوڵڵاهی کە مامۆستای دەروونناس بوو کورد وتەنی،کورتەباڵا و باڵ فش و نوکتەزان بوو، وەژوور کەوت و سڵاوێکی لە جەماعەتی حازری کرد. جوان لەبیرمە مامۆستا بەرزەنجی هەستا لەبەری وبە شۆخ تەبعییەکی تایبەتی خۆی، وڵامی داوە کە:"ئەسسەلام و عەلەیکوم و ڕەحمەتوڵڵاهی و بەڕەکاتو، ئەیوهەل ئەسمائی سەلاسەتول خەبیسە (عەبباس،مەهدی، ڕوحوڵڵاە)کە ئەڵبەت ئێوە دەزا
490 · 14:31 ئەگەر دوژمن بە تەواوەتی تێكنەشكێندرێ،
دێر یان زوو بۆ تۆڵە دەگەڕێتەوە..!!!
#ماكیاڤێلی
__
19:27 🍂 Аудио 4_5970019612480248558.mp3 · 3.7 MB · click to show
20:01 30 July 2026
G 🌒 دۆخی خامۆشی کۆتایی هات
✅ لە ئێستاوە، بەکارهێنەران دەتوانن لە گرووپەکەدا پەیام بنێرن.
03:00
ک کۆڕی تاوتوێی بابەتەکان 138 members
Type group
ID 2157968993
Members 138
A snapshot of an open public feed from the search index
ChatCrawler — “Google for public Telegram”; refreshed as the venue is crawled.
Times are UTC.
Public content only, official Telegram API.
About ·
FAQ ·
What we do not do ·
Remove a page ·
Catalog