ChatCrawlersearch across public Telegram Open the app
ک

کۆڕی تاوتوێی بابەتەکان

сообщение · 2026-07-29 14:31 UTC
@
Ссылка
click to show
‍ 💥دیدارێکی دەگمەن ✍هەڵوێست دوێکە بەڕەسمی ئێوارانی پێشوو خەریکی پیاسە بووم .زۆر بەدەگمەن لە دوورەوە چاوم کەوت بە پیاوێک .شێوەم کرد.ئاشنابوو،.زۆریش ئاشنا...گۆچان بەدەست،قۆز و لێو بەبزە و لەبەردڵان وەک جاری جاران... دەیەی حەفتای کۆچی، کە لە تەربیەت موعەللیمی سنە دەمخوێند، مامۆستام بوو. چوومە پێش و بەئیجازەی گرتمەئامێزو ڕاممووسا.هەستێ خۆشم بوو. بە دیتنی، زۆر خێرا زۆرێک لە بیرەوەریەکانی ئەو ساڵانەم بۆ زیندوو بووەوە. "مامۆستا سەید محەممەد بەرزەنجی"ڕێزدار سابڵاخییە. یەکێ لە پسپۆڕانی زمانی عەرەبی و پیاوێکی خەباتکار لە هەمبەر زوڵم و زۆردا .ساڵانێ زوو،شاربەدەر کرابوو، دوورخرابووەوە بۆ ئەهواز و باشووری ئێران. حەفتاکان گەڕابووەوە بۆ سنە. لەکلاس، مەشقی گەورەیی و جەربەزی بە خوێندکارە موعەلیمەکان دەکرد.لەبیرمە مودیرکولی پەروەردەی ئەودەمی پارێزگای کوردستان "موحسین حەبیب"بوو.گیری دابوو و دەیویست مامۆستا بەرزەنجی لە کار لابات .دەیگوت بەقسەکانی فێرکارەکان هەڵدەخڕێنێ و یاغیان دەکات.بەڵام ئێمە خوێندکارانی ئەدەبیات کە هۆگری بووین هەستاین و پێکەوە چووینە هۆدەکەی مودیرکول و مانمان گرت و گوتمان تا مامۆستا نەگەڕێتەوە بۆ کلاس هەموو ڕۆژێ لێرە کۆ دەبینەوە. بەمجۆرە "حەبیبمان"شلکرد کە کۆڵ بدات وبەر بە وانە گوتنەوەی مامۆستامان نەگرێت. مامۆستا بەرزەنجی پیاوێکی خۆشمەشرەب و شۆخ و قسەزانە.لە تەنیشتی گەورەگەلێ وەک؛ دوکتور عەلی ڕوخزادی،مامۆستا سەیفوڵڵای مودەڕیس گورجی و مەهدی عەبباس ڕوحوڵڵاهی ومامۆستا مینبەری و هەندێ دیکە لە مامۆستایانی ئەودەم ئەرکی بارهێنانی ئێمەیان لە ئەستۆ بوو.لە مامۆستا بەرزەنجی بوێریم وەرگرت،لە د.ڕوخزادی زەوق و شەوقی ئەدەبی و لە م.مودەڕیس گورجی ئاکاری جوان و نەزم و تەکووزی. مامۆستا مینبەریش ڕاوێژکاربوو بە بیرەوەرییە جوانەکانی ڕۆح و مێشکمانی تەنیبووەوە و هتد. ڕۆژێ لە وەتاغی مامۆستایاندا ڕاوەستابووم نازانم کاری چیم بوو.لەناکاو مامۆستا مەهدی عەبباسی ڕوحوڵڵاهی کە مامۆستای دەروونناس بوو کورد وتەنی،کورتەباڵا و باڵ فش و نوکتەزان بوو، وەژوور کەوت و سڵاوێکی لە جەماعەتی حازری کرد. جوان لەبیرمە مامۆستا بەرزەنجی هەستا لەبەری وبە شۆخ تەبعییەکی تایبەتی خۆی، وڵامی داوە کە:"ئەسسەلام و عەلەیکوم و ڕەحمەتوڵڵاهی و بەڕەکاتو، ئەیوهەل ئەسمائی سەلاسەتول خەبیسە (عەبباس،مەهدی، ڕوحوڵڵاە)کە ئەڵبەت ئێوە دەزانن کە  مەبەستی لەم ناوانە کێ بوون...تەواوی جەماعەت دایان لە پڕمەی پێکەنین و پاشان باوشیانکرد بەیەکدا و ئەملاولای یەکیان ماچکرد... یادیان بەخێر..! مخابن ئێستا د.عەلی ڕوخزادی و م.مەهدی عەبباس ڕوحوڵڵاهی ڕۆحیان شاد نەماون و یادیان هەر دڵدایە. ئێستاکە دوای تێپەڕینی 35ساڵ، فێرکاری ئەودەم کە من بم، خانەنشین بوومەو دەزانم کە؛ یەکێ لە شانسە تایبەتەکانم ئاشنایەتی لەخزمەتی ئەو مرۆڤە دڵپاک و بوێرو گەورانەدا بوو.ئەگەر دەرکەوتن و سەرکەوتنێکم لە کارمدا بووبێت مننەتباری هزر و تێکۆشانی ئەو بەڕێزانەم. جارێک لە خزمەتی مامۆستا بەرزەنجیدا چوومە ئاویەرە گەورە ئەودەم تەمەنم 21ساڵ بوو ئەویش68ساڵ دەبوو.بڕواتان بێت لە کەژوانی و خێراییدا بە تۆزی پێی نەدەگەیشتمەوە ئەوندە چابوک و تیژپەڕ بوو.ئێستا کە دوای ئەوهەموو ساڵە بەدیداری شادبوومەوە و خۆم ناساند پێی ،مخابن حافزەی یاری نەدەدا یەکەم ڕستەی ئەوە بوو:"چا ئەو هەوایە چەند خۆشە!"هێشتا زەوقی هەیە و دڵی جەوانە. ئیجازەم خواست وێنەیەک بە یادگاری پێکەوە بگرین. زۆر بە کەیفخۆشییەوە قەبووڵی کرد. پاشان فەرمووی:"ڕۆڵە زەمانێک چۆلەکە بەسەر یاڵی ئاویەرەوە تێپەڕایە بە چاو دەمپێکا.بەڵام بەداخەوە ئێستا چاوم زۆر کەمحوکم بووە وگوێشم نابیستێ.وا تێدەگەم ئێستا مامۆستابەرزەنجی تەمەنی پتر لە سەد ساڵ بێت...بە دڵێکی خۆشەوە ماڵئاواییمان کرد و ڕۆشتین.هەرچەند من دووسێ جار ئاوڕمداوە تا لە سووچی دیواری فرۆشگەی ڕیفاە بەرەو شەقامی سەفەری و ماڵ داگەڕا... بمێنی بۆمان مامۆستای دڵان! 1405/5/6 سنە ✅کامتان مامۆستا سەید محەممەد بەرزەنجی ئازیز دەناسنەو لەگەڵی بیرەوەریتان هەیە تکایە بینووسن بۆم. سپاس 📕 @hallvest
490 ·

Вся лента · оригинал в Telegram

Open in Telegram Каталог площадок Искать в ChatCrawler

A snapshot of an open public feed from the search index ChatCrawler — “Google for public Telegram”; refreshed as the venue is crawled. Times are UTC.

Public content only, official Telegram API. About · FAQ · What we do not do · Remove a page · Catalog