منێكى خوێڕی ، بێ ئەخلاق ، نامەرد ، بێوەفا ، حەرامخۆر و چاولەدەر
بەڵام دەوڵەمەندم ،
تۆ يەكى بەئەخلاق ، جوامێر ، دەستپاک و داوێن پاک ، دڵسۆز و میهرەبان
بەڵام هەژاری.
وەرە ئەچینە خوازبێنی کچێک بزانە ئەیدەن بە کاممان؟
تۆ گەر کچەکەشت خۆشی بوێت باوک و دایکی نایدەن و ئەڵێن کچم ژیانت مەشێوێنە.
من گەر کچەکە ڕەقیشی لێم بێت دایک و باوکی ئەڵێن کچم ماڵ و حاڵی هەیە و داماو نابیت و دەی ئیشەڵا ئەشگۆڕێ و باش ئەبێت .
بۆ منی خوێڕی ئەڵێن خوا هیدایەتی ئەدات
بۆ تۆی هەژار ناڵێن خوا ڕسقی ئەدات
بۆ مەگەر دڕۆیە؟!
✍ دڪتۆر فەرهاد پیرباڵ