ئ
17 240subscribers
6 278average post reach
36.4%ER — reach to subscribers
89posts in 30 days
ئەدەبی دین و دونیا
"بناغەی هەموو فەشەلێکی خەڵکی (عەقڵیەتیانە)، ئەو بیرۆکانەی هەتە تۆی داهاتوو درووست ئەکەن.
وێنا بکە دۆستێک پێی ئەڵێی 4 ساڵ تەرخان بکە بۆ بوارێک ئەبیتە ئاڵتوون، ئەڵێ چوار ساڵ زۆرە..!
بەڵام هەمان کەس 16 ساڵی عومری شیرینی خۆی دانا ڕۆژی 8 سەعات، بۆ بەشێک کە ئیمانی پێی نییە و حەزی لێی نییە و مامۆستاکانیش خۆیان ئەڵێن مەنهەجەکە بێ سوودە..!
ئەو ئینسانەی قەناعەتی هەیە (16_18) ساڵی عومری شیرینی خۆی بدات بە سستمەکە بە بێ سوودێکی ئەوتۆ عادەتەن، بەڵام ئامادە نییە (4_5) ساڵ بدات بەخۆی، چاوەڕێی چی لێ ئەکەیت؟."
80 · 5.5K · +جا خۆ تا ئەو 5 ساڵە ئەڕوات ئەبم بە 35 ساڵ.!
-ئێ دڵە گیان، خۆ هەر ئەبی بە 35، ئەو 5 ساڵە هەر ئەڕوات، با ببیتە 35 ساڵێکی ئاڵتوون، خۆ هەر ئەبی، هەر کات ئەڕوات، با بیتە 35 ساڵێکی بەرز نەک نزم، خۆ هەر ئەبی.!!
85 · 6.3K · "هەنێ جار پێویستت بەوەیە لەگەڵ ئەهلی عیلم دابنیشیت، سەیریان بکەیت، تاکو بزانی هیچیان لەتۆ زیاتر نییە، هیچ ماددەیەکی خامیان لەتۆ زیاتر لەبەردەست نییە، ئەبینی ئینسانێکی ئاساییە وەک تۆ پێدەکەنێ و قسەدەکات ولەگەڵ خەڵک دەژی، تەنها جیاوازییە بچوکەکە ئەوەیە هەنێ قوربانی داوە تۆ تا ئێستاش ئامادە نیت بیدەیت، هەنێ هەوڵی داوە تۆ تا ئێستاش قەرارت نەداوە بیدەیت، وە ئەم جیاوازییە بچووکە لەکۆتایدا ئەبێتە جیاوازیەکی گەورە، فتأمل"
86 · 6.2K · ئ
"ئەو عەقڵەی بیر ناکاتەوە و عیلم فێرنابێت، وەک ئەو لاشە وایە کە ناجوڵێت و وەرزش ناکات، سەرئەنجامی هەردووکیان لاواز بوون و فەوتانە، بۆیە ڕۆژانە بجوڵێ و فێربە."
79 · 5.7K · ئەدەبی دین و دونیا
"ژیانی تۆ زۆر دەگۆڕێت تەنها بە 6 مانگ، کە بڕیار ئەدەیت بگۆڕێیت.
- 6 مانگ تەرکیز بخە سەر کتێبێک کە بەوردی خەتمی بکەیت+عەمەلی پێ بکەیت.
- 6 مانگ تەرکیز بخە سەر زمانێک فێری بیت، (بخوێنەوە/گوێبگرە/قسەبکە) بەو زمانە.
- 6 مانگ تەرکیز بخە سەر کارامەییەک فێری بیت، کۆرسێک تەواوی بکەیت، پلەی لیستێک خەتمی بکەیت
ئەم 180 ڕۆژە هەر دەڕوات، وایلێبکە بڕوات و شتانێکت تێدا بنیاد نابێت، شەش مانگ ماوەیەکە ئەوەندە زۆر نییە بتکوژێت، بەڵام ئەتوانی شتی زۆر بناغەی و پتەویشی تێدا بنیاد بنێیت بۆ خۆت، جا لەبەر ئەوەی بەم شەش مانگە نامری، شەش مانگ دابڕێ لە هەموو پەرتکەرەکان و خەریکی بەرزکردنەوەی خۆت بە."
152 · 5.7K · "ماوەیەکی زۆرە ئەچمە چاپخانەکانی ناو بازار کاتێک کتێبم دەوێت چاپی بکەم، مەشایخەکانی فێرگەی ئیمامی شافیعی ئەبینم ئەوانیش لەوێن و کتێبەکانی فێرگە چاپ دەکەن.
ئیمرۆش بینیم هێشتا مەشایخ بەردەوامن لە چاپی کتێبەکان، زۆرم پێ خۆشە ئەو گەنجانە دەبینم حەزی فێربوونیان هەیە و بەچاویاندا دیارە تامەزرۆی کتێبەکانن وەریگرنەوە.
منیش لەتەنیشتیان وەستاوم دەیانناسمەوە کە ئەمە مەشایخەکانمن، ئەوان من ناناسنەوە و وائەزانن هەر کەسێکی دیکە لە تەنیشتیانەوەیە. بێ ئاگا لەوەی لەدڵی خۆم لە تەنیشتیانەوە دوعایان بۆ دەکەم کە فێربن و پێبگەن."
109 · 6.8K · ئ
"جاران، بڕوام وابوو ڕێگەی سەرکەوتن بریتیە لە کردنی کارە ڕاستەکە، ئێستا بۆم دەرکەوتووە کردنی کارە ڕاستەکە بەتەنها بەس نییە، ئەبێ (خێرا) بیکەیت."
116 · 5.6K · ئەدەبی دین و دونیا
"هەمووان ئەتوانن ببن بەوەی دەیانەوێت، تەنها پێویستی بەوەیە بوێریت خەونی پێوە ببینیت، پاشان تاقی بکەیتەوە."
110 · 6.4K · ئ
"ئاسانترین شتێک زانینی ڕێگاکان و نهێنیەکانی سەرکەوتن و سەرفرازییە، قورسترین شتێکیش کردەوە کردنە بەو زانیاریانە، بۆیە بۆ هەر کیلۆیەک عیلم دە کیلۆ لە عەمەل بەرامبەری دابنێ، تاکو سوود لە عیلمەکەت ببینیت."
79 · 5.6K · ئەدەبی دین و دونیا
"زانینی سیاق و ژینگە و کاتی قسە و ئامۆژگاری، وە موڕاعاتی حاڵی بەرامبەر و خۆت لەکاتی قسە ، لام وایە کێڵگەیەکی پاکیزەی عیلم و حیکمەتە زۆر کەم باس کراوە و دەسی بۆ براوە، لە ژێریدا شتانێکی زۆر هەیە لە گەوهەری عیلم باس بکرێت، وە زۆر جار بێ پێشەکی زۆر، راستەوخۆ عەقڵی پیاو هەست پێ ئەکەم لەڕێی سیاقی قسەکانی و گۆڕانی تۆن و ئسلوبی قسەی بەپێی ژینگە جیاوازەکان، ئەوەی دائیم یەک قسە ئەکات و یەک ئسلوب بەکاردێنێت بێ موڕاعاتی کات و شوێن وکەسەکان، عادەتەن نیشانەی کەمی فقه و نەبوونی زیرەکی دەروونییە لای."
81 · 4.7K · "شتانێک هەیە پێیان ئەوترێ= خەونە بەدینەهاتووەکان، ئەو شتانەی موستەحیلە بێنە جێ.
یەکێک لە خەونە بەدینەهاتووەکانی من ئەوەبوو، بمتوانیایە تەنها یەک دێڕ بدەم بەگوێی هەموو قسەکەر و مامۆستا و دکتۆر و بانگخوازێکدا، ئەو دێڕەش ئەوەبوو= تۆ ناتوانی ببیت بەهەموو شتێک بۆ هەمووان.
بەداخەوە من هەر ئەوەنە 10 نەفەرم کۆکردەوە لەدەورم، یەکەم شت فێریان ئەکەم ئەوەیە من ئیمام و حاکمی بەڕ وبەحر و جن و ئینس و ئاگر و ئاوم. ئیدی واجبە خەڵکی هەموو دنیا و ئاخیرەت و علومی عەقڵی و نەقڵی لەچاوی منەوە ببینن
+مامۆستا کەی تەفسیری تەبەڕی شەرح ئەکەیت؟
-برام بەخوا شایستەی نیم و باڵادەست نیم لە کتێبێکی ئاوا عەزیم،!
+مامۆستا کەی ئەچینە سەر 12 علمەکەی لوغە؟
-کەسەکەم بڕوام پێ بکە لاوازترین زانست لای من زمانەوانییە و زۆر کڵۆڵم تێیدا.
+مامۆستا ناسا و فیزیای کوانتەم فڵان ڕای هەیە، تۆ چیت هەیە لەسەری؟
-هیچم نییە.
ئەزیزەکەم وەڵاهی من ناتوانم حاکم و ئیمامی هەمووعلومی کەون بم، ئەوەشی وا تۆی تێگەیاندووە خۆی وایە ڕاست ناکات، من ئەوپەڕی یەک(یان دوو) زانست بەوردی و ئیتقان بتوانم پێت بڵێم لەگەڵ+دوو و سێ وردە ئامۆژگاری عاممی ژیان، ئەمە کۆتا سنوری منە، چونکە هیچ ئینسانێ ناتوانێ هەموو شتێک بێت بۆت، هەزاران کایەی مەعریفی لە علومی شەرعی و دونیایی هەیە من لەچاو پسپۆڕەکانی نوکتەم، ئیتر بۆ خۆم ناشرین کەم و تۆش گەوج کەم بڵێم هەر هەمووی لەمن وەرگرە، هەر زانست و بوار و کارێک پیاوانێکی زۆر گەورەی هەیە، هیچ کەسیش کۆکەرەوەی هەموویان نییە، بۆیە ئەگەر بەس گوێ لەمن ئەگریت من یەکەم کەسم تەبەڕات لێ ئەکەم، بچۆ بۆلای خەڵکی تر، من هەموو شتێک نابم بۆت، ئەوەشی وا نیشانی ئەدات هەموو شتێکە بۆت، یاریت پێ ئەکات."
69 · 4.6K · "لەعەجایبات و شتە خۆشەکانی دونیا ، جارێکیان مامۆستایەکی خۆشەویست هەبوو(من بەنهێنی بەینی خۆم و خۆیان، تەڵەبەکانم ئەنارد بۆلای فێربن.)
ئەویش بەنهێنی ئەوانی فێردەکرد دوورکەونەوە لەمن، چونکە شەیتان و خراپەکارم(ابتسامة؛).
جا ئێستاش هەر ڕێنوێنی تەڵەبە ئەکەم بۆلای، ئێ جا چییە با ئەو هەر وابکات، دوو لایکی دڵە سورەکە و دوو ڕەقەمی زیادە کەی هی ئەوەیە قەناعەت و جوامێری خۆتی بۆ بفەوتێنی، ئێستاش و ئەوساش قەناعەتم وایە، 3 بۆ 5 تەڵەبەی نەجیبم بەسە پێبگەن تەنها لەیەک عیلم کە لێی ئەزانم و ئەرکی من کۆتایی دێت، ئەم ڕەقەم زۆرییە فەیکە، خۆزگایە ئەکرا مەمبەر و ڕەقەم ببەخشرایە، ئیتر ئەم پەیجە 100 نەفەری تێدا دەبوو دایم، دنیا فشەیە و ئێمە قورس گرتوومانە."
59 · 4.1K · ئ
"بەڕێزان بڕوابکەن ڕەقەمی وەک 30 هەزار و 40 هەزار ڕەقمی زۆر بچووکن بۆ گۆڕانکاری.
هەر دوو گەڕەکی هەولێر 50 هەزار زیاتر خەڵکی تیا ئەژی، یانی من گەر 40 هەزار گوێگرم هەبێت هێشتا بەقەد گەڕەکێ ئیشم پێ ئەکرێ، کەواتە من تەنیا هیچ نیم بۆ گۆڕانکاری بەرەو باشە.
بۆیە واجبە پێم خۆشبێت کەسانێکی زۆری باڵای دڵسۆز هەبن لەهەموو کایەکانی ژیان بۆ چاکسازی و بنیادنانی شتی مەزن و پاک و چاک.
نەفەرێ ئەڵێ ئاخر پیاوی گەورە زۆر بێ باوی من نامێنێ!!!
منیش ئەڵێم= ئەوەی تۆ لێی دەترسیت ئاواتی منە، واجبە ئاواتی هەمووشمان بێت، گەر هەمووی خراپ دەرچێ و بەس من باش، منیش دۆڕاوم!!."
55 · 5.6K · ئەدەبی دین و دونیا
یارمەتی خۆت بدە بەوەی سەبر بگریت لەسەر خۆت، پەلەمەکە لە بینینی بەرهەمەکەی، با تەرکیزت لەسەر پڕۆسەکە بێت، هەردەگەیت دڵنیابە، تەنها بەمەرجی بەردەوامی."
131 · 4.2K · Video
5.8 MB · click to show "-حەدیسێکی گەورەمانم رسول الله ﷺ خوێدەوە لە دەروونم ئاسەوارێکی قوڵی هەبوو کە دەفەرمێت: پیاوێکم بینی لە بەهەشت لەبەر ئەوەی درکێکی لەڕێی موسڵمانان لابردبوو تاکو تووشی ئازار نەبن
-هەستم کرد گەورەمان رسول الله ﷺ دەیەوێت پێمان بڵێت، کە کەمترین کردەوەیەک کە ڕێگری و ناڕەحەتیەک لەبەردەم ئەم ئومەتە لابدات، دەرگای بەهەشت بۆ خاوەنەکەی ئەکاتەوە
-بەهەمان شێوازیش ئەو کەسەی خۆی هیلاک ئەکات لە بابەتێکی وردی عیلم(تا ڕێگاکەی ئاسان بکات بۆ موسڵمانان) هەمان ئەجرە وبگرە زیاتر، ئەسڵەن هەموو شتێک ئەکرێت بۆ ئینسان خۆی بێت جگە لە عیلم، پارەکانت هی خۆتن، بەڵام عیلمەکەت ئەبێ فێری خەڵکی بکەیت
-عیلم لابردنی تاریکییە لەسەر ڕێگای ئومەت(جا کەسێک دڕکێکی لەسەر ڕێی موسڵمانان لابرد ئەهلی بەهەشت بێت ئەبێت ئەو کەسەی تاریکی لائەدات لەڕێی موسڵمانان چۆن بێت..!!؟ بێگومان پلەی زۆر بەرزترە)."
شيخُ البلاغيين في الأزهر الشريف
83 · 4.2K · ئ
ReplyPhotoزۆر جار ڕەفتارێکی سادەی عەمەلی جێی هەزار ئامۆژگاری و وتە دەگرێتەوە.
لەم ڕۆژانە له درێژەی پەڕەپێدانی ئابوری وڵات و زیادکردنی ڕەفاهیەتی هاونیشتمانیان، جەنابی وەزیر بڕیاری دابوو کە ئەوەی پارەی کارەبا نەدات، بێ کارەبای ئەکەین.
ئیتر کارەبای ماڵی ئێمەیان بڕی، منیش ناچار چوومە دوکانێک تاکو پارە بخەمە fib و بینێرم بۆ سەماحەتی وەزیر، لەوێ خاوەن دوکانەکە لەجیاتی 90 هەزار بەهەڵە دووجار 90ی بۆ ناردم و پارەکەی تەوسیڵ کرد بە موبایلەکەم.
پاش چەن ڕۆژێ بینیم حسابەکەم پارەی زیادەی تیایە، تەبعەن ئەشزانم ئەکرێ پارەکە بەڕۆشنە پێکهاتن زیاد بکات بەڵام قەت هەدیەی سەماحەتی وەزیر و ئەوان نییە..!، ئنجا سەیری مامەڵەکانم کرد بینم بەهەڵە دوو جار 90 هەزاری نێردراوە نەک جارێ..!
چوومەوە بۆ دوکانەکە و پیشانی پیاوە بەڕێزەکەم دا، سەری سوڕما کە بۆم هێناوەتەوە و بەشێوازێک سەیری ئەکردم کە بەس دایکم ئاوا سەیرم ئەکات، لەو ساتەدا بیرم لەوە کردەوە بێ پێشەکی و قسەی زۆر تەنها بەڕەفتارێکی سادە ئەو پیاوە بەڕێز دڵی بۆم کرایەوە و دڵنیام قسەی دیکەشم لێ قبوڵ دەکات، ئیدی بۆم دەرکەوت بەحەقیقی پێویستم بەوەیە 10 جار بەعەمەلی چاکەت بەفعلی خۆم پێ نیشان بەم پاشان یەک وتەی چاکت پێ بڵێم، ئنجا ئەو وتەیە شوێنی خۆی ئەگرێت.
79 · 4.2K · ئەدەبی دین و دونیا
"گەر بەدووای کەسێک و نهێنیەک دەگەڕێیت ژیانت بگۆڕێت، تاکە کەسێک و نهێنیەکە بریتیە لەو کەسەی بەیانیان لە ئاوێنەکەدا دەیبینیت."
89 · 4.2K · "نرخ لە دەگمەنیدایە، هەتا دەگمەن بێت بەنرخترە، ئەمە قانونێکی جێگیری گشتی ژیانە، بۆ هەموو شتێک ئەتوانیت سوودی لێ ببینیت.
-یاری و سکرۆڵ، هەمووان بەخۆشی و ئیسراحەت نایکەن؟ بەرەوەڵا. دەی نرخی نییە.
-تەرکیز لەسەر کارێک و بوارێک و فێربوونێکی خودی بەچڕی بۆ ماوەی 5 ساڵ، چەن کەس ئەتوانن؟ زۆر کەم.
زانیت و فێرکرایت، بچۆ شتێک لەعەمەلی لەسەر بنیاد بنێ."
82 · 3.9K · "کەڕۆژی خۆی هات ئەزانیت، بابەتەکە هەر بێتە سەر خۆشەش، خۆشەکە ئەوەیە خۆتت کردبێت بەئاڵتوون، نەک موبایل و ڕیڵت کردبێ."
65 · 4.1K · ئ
موحازەرەیەک بەناونیشانی= حەقیقەتی غەریزەتی نێر و مێ، کە تێیدا باسێکی بایلۆجی غەریزییە، لام وایە واجبە لانی کەم هەموو نێر و مێیەک بۆ یەکجار بێت لە ژیانیان بیبیستن، بەتایبەت لە تەمەنێکی گەنجیدا.
https://youtu.be/ZVaFWVKoHdI 215 · 4.7K · ئەدەبی دین و دونیا
"ڕۆژانە تەنها دوو سەعاتی خاڵی لە پەرتکەرەکان، لەیەک ساڵدا دەکاتە= 700 سەعات.
-ئەمە بەسە پڕۆژەیەکت بۆ بخاتە سەرپێ.
-بناغەی فێربوونی زمانێکی پێ درووست بکەیت.
-کتێب وزانست و پلەی لیستانێکی زۆر بەنرخ خەتم بکەیت.
دوو سەعاتی ڕۆژانە کە بەهەوانتە دەفەوتێت بەدیار سکرۆڵ و ڕیڵەوە، ئەگەر بیدەیت بەخۆت، 700 سەعاتی ساڵانە ئەکات، بڕیارێکی بچووک و بەرهەمێکی گەورە."
70 · 2.6K · Video
1.6 MB · click to show "گەر بەدەست من بوایە تەڵەبەم فێری عیلم (زانیاری ڕووت) نەدەکرد، بەڵکو فێرم دەکردن چۆن کتێبی ئەهلی عیلم بخوێننەوە(بزانن چۆن درووست بووە زانیاریەکە)."
شيخ البلاغيين في الأزهر الشريف
24 · 1.9K · ئ
"عالمی حەقیقی، شوێنکەوتە بۆ خۆی درووست ناکات، عەقڵێک درووست ئەکات خۆی پێ بگرێت و بفڕێت لێی."
28 · 1.8K ·
An open public feed from the search index
ChatCrawler — “Google for public Telegram”; refreshed as the venue is crawled.
Times are UTC.
Public content only, official Telegram API.
About ·
FAQ ·
What we do not do ·
Remove a page ·
Catalog ·
Search ·
How we count