Видео
click to show
click to show
✅ هەموو کەسێك لەئێمە دوو دیو و لایەن لەژیانی هەیە ، باسی کامەیان بکات خەڵکی بەو جۆرە لەژیانی ئەڕوانن .
👈کەسیکمان هەیە بەس باس لەلایەنی خۆشی و ئاسودەییەکانی ئەکات ، خەڵکی وائەزانن هیچ کێشەی نیە، بەڵام لە راستیدا لەوانەیە یەکێك لەوانە بێت ، کەسێکی بە قەناعەت و ڕازی بێت بەژیانی خۆی ، یان هەوڵەدات خاڵی لاوازی لەکەسانی تر بشارێتەوە.
👈جۆرە کەسێکی ترمان هەیە بەردەوام شەکوای حال و ژیانی ناخۆشی ئەکات بەدید و بۆچۆنی خەڵکی ئەوکەسە هیچ لایەنێکی ڕووناک و خۆشی و ئاسودەیی لەژیانی نیە ، بەهەمان شێوە لەوانەیە ئەو کەسە بترسێت بۆیە وائەکات ، یان هەر خۆی نارازیە و بێ قەناعەتە ، یان ئەوەتا ئەو کەسە لە ژێر کاریگەری پاڵە پەستۆی دەروونی و بێ هاودەمی توشی ئەو حاڵەتە بوەو پێویستی بە گوێگرێکی دڵسۆزە بۆ ئەوەی ئەو کەڵەکەبو بارگاوی بونە پڕ ئازارانەی ناخی خاڵی بێتەوە، وە ئەویش ژیانی پڕە لەنیعمەت لەوانەیە زۆر کەس نەیبێت بەڵام ئەو بەهۆی ئەو کاریگەریە بەهێزانە رێگەی دۆزینەوەی خود و گەیشتن بە چارەسەری لێ وون بوبێت.
173 ·