15 July 2026
Фотография
click to show
click to show
خوای گەورە زۆر لەوە بەخشندەترە
کە بتبینێت حەزت بە خێر و چاکەیە بۆ خەڵکی، وە خۆتی لێ بێبەش بکات.
🌙”
164 · Видео
click to show
click to show
✅ هەموو کەسێك لەئێمە دوو دیو و لایەن لەژیانی هەیە ، باسی کامەیان بکات خەڵکی بەو جۆرە لەژیانی ئەڕوانن .
👈کەسیکمان هەیە بەس باس لەلایەنی خۆشی و ئاسودەییەکانی ئەکات ، خەڵکی وائەزانن هیچ کێشەی نیە، بەڵام لە راستیدا لەوانەیە یەکێك لەوانە بێت ، کەسێکی بە قەناعەت و ڕازی بێت بەژیانی خۆی ، یان هەوڵەدات خاڵی لاوازی لەکەسانی تر بشارێتەوە.
👈جۆرە کەسێکی ترمان هەیە بەردەوام شەکوای حال و ژیانی ناخۆشی ئەکات بەدید و بۆچۆنی خەڵکی ئەوکەسە هیچ لایەنێکی ڕووناک و خۆشی و ئاسودەیی لەژیانی نیە ، بەهەمان شێوە لەوانەیە ئەو کەسە بترسێت بۆیە وائەکات ، یان هەر خۆی نارازیە و بێ قەناعەتە ، یان ئەوەتا ئەو کەسە لە ژێر کاریگەری پاڵە پەستۆی دەروونی و بێ هاودەمی توشی ئەو حاڵەتە بوەو پێویستی بە گوێگرێکی دڵسۆزە بۆ ئەوەی ئەو کەڵەکەبو بارگاوی بونە پڕ ئازارانەی ناخی خاڵی بێتەوە، وە ئەویش ژیانی پڕە لەنیعمەت لەوانەیە زۆر کەس نەیبێت بەڵام ئەو بەهۆی ئەو کاریگەریە بەهێزانە رێگەی دۆزینەوەی خود و گەیشتن بە چارەسەری لێ وون بوبێت.
173 · بەچــاوی ڕێزو تەقدیرەوە لەوکەسانە بڕوانن کەلەم ڕۆژگارەدا کتێب دەخوێینـــەوە و تەواوی دەکەن و لێی تێدەگەن و لێی ڕادەمێنن، لەکاتێکدا کە تواناو تاقەت و تەرکیزی زۆربەی خەڵکی لە ٣٠ چرکە ڤیدۆیی تیکتۆک تێ پەڕ ناکات.
💕📚
159 · Видео
click to show
click to show
ئەو هەستەی ئێستا هەتە بۆ هەتاهەتایی نامێنێت، بەڵام هەندێک هەڵبژاردە لەگەڵتدا دەمێنێتەوە تا لە ژیاندا مابیت، بۆیە لەسەر بنەمای هەستێکی کاتی هەڵبژاردەیەکی هەتاهەتایی مەدە. 🖤🌱
137 · webpage
click to show
click to show
بەخێربێن بۆ جیهانی “دوورگە” 🩵✨.
شوێنێک بۆ ئارامی دەروون، گەشەپێدانی خۆت و وەرگرتنی وزەی پۆزەتیڤ 🌱.
لە ناوەڕۆکی چەناڵەکەمان دەیبینیت :
🧠 بابەتی دەروونی و گەشەپێدان
🎥 ڤیدیۆ و ناوەڕۆکی بەسود
📝 وتە و قسەی کاریگەر
🤍 بابەتە ئاینی و ئیلهامبەخشەکان
❓ پرسیار و وەڵامی جیاواز
✨ چالاکی و شتی جوانتر...
ئەگەر دەتەوێت هەر ڕۆژێک شتێکی نوێ فێربیت و هەستێکی جوانت هەبێت، بەشداربە 🌊🩵.
https://t.me/chanaldurga_00
1.1K · Фотография
click to show
click to show
ڕۆیشتی... وەک هەمیشە بێ خەبەر، وەک بڵێی هەرگیز لەم نێوەندەدا هیچ شتێک بوونی نەبووبێت. ئێستا من مامەوە لەگەڵ بێدەنگییەک کە هیچ کەسێک لەم دنیایەدا لێی تێناگات، بێدەنگییەک کە کێشەکەی لە تێگەیشتنی مرۆڤەکانی دەوروبەرم زۆر گەورەترە. نە لە تۆ گلەییم هەیە و نە لە خۆم، نە لەم بەختە غەریبەی کە بەرۆکی گرتووم، تەنها دڵم ئێجگار ماندووە؛ ماندووە لە تەواوی ئەو ڕێگایانەی کە پێشتر بە تۆ دەگەیشتن و ئێستا یەک بە یەک بوونەتە دیوارێکی بڵند و بنبەست. بەڵێنم داوە تا ئەبەد داغدار و پاسەوانی ئەم ئیشقە سووتێنەرە بم، بەڵام زۆر بێدەنگ، بێ فرمێسک، بێ ئەوەی کەسێک لەم سەرزەمینە بەم ئازارە قووڵەم بزانێت. هەر کاتێک دڵم تەنگ دەبێت، لە پشت پەنجەرە کۆنەکەوە دادەنیشم، چاو دەبڕمە دووری و بیر لە ڕۆیشتنت دەکەمەوە و ئارام ئارام هەنسک دەدەم، ئەوەندە ئارام و کز کە هەتا خۆشم گوێم لە دەنگی لێدان و زامی دڵم نابێت.
تۆ ئێستا وا بیردەکەیتەوە کە لەم دوورییەدا لەوپەڕی ئارامی و نەهامەتیدایت، بەڵام نازانی... نازانی کە گەر دڵێک بشکێنی هەرگیز ڕزگارت نابێ تا باجە قورسەکەی نەدەیتەوە،
#Miran
306 · Видео
click to show
click to show
بۆ منێک کە ژیان پڕ لە بێزاریە
خۆ کوشتن ئاسانە بۆ من سادەترین کۆتاییە
دۆستۆیڤسکی دەیگووت قومارچیەک لەسەرم دایە
سلڤادۆر داڵیش دەیگووت گا یەک لەسەرم دایە
نزار قەبانی دەیگووت ژنێک لەسەرم دایە
منیش خۆ کوژیەک هەروا لەسەرم دایە
حەکیم ئەرتیش - کۆتا نامە✍️
لێرە بیسەری بەرهەمەکە بن🫡👇
https://youtu.be/2U2uaMvabjQ?si=SDmaGGqOk2FsNr7x
35 · 16 July 2026