ChatCrawlersearch across public Telegram Open the app
R

Reklam/³\ڕیـــکـــلـام

сообщение · 2026-07-15 22:28 UTC
𝐌
Фотография
click to show
ڕۆیشتی... وەک هەمیشە بێ خەبەر، وەک بڵێی هەرگیز لەم نێوەندەدا هیچ شتێک بوونی نەبووبێت. ئێستا من مامەوە لەگەڵ بێدەنگییەک کە هیچ کەسێک لەم دنیایەدا لێی تێناگات، بێدەنگییەک کە کێشەکەی لە تێگەیشتنی مرۆڤەکانی دەوروبەرم زۆر گەورەترە. نە لە تۆ گلەییم هەیە و نە لە خۆم، نە لەم بەختە غەریبەی کە بەرۆکی گرتووم، تەنها دڵم ئێجگار ماندووە؛ ماندووە لە تەواوی ئەو ڕێگایانەی کە پێشتر بە تۆ دەگەیشتن و ئێستا یەک بە یەک بوونەتە دیوارێکی بڵند و بنبەست. بەڵێنم داوە تا ئەبەد داغدار و پاسەوانی ئەم ئیشقە سووتێنەرە بم، بەڵام زۆر بێدەنگ، بێ فرمێسک، بێ ئەوەی کەسێک لەم سەرزەمینە بەم ئازارە قووڵەم بزانێت. هەر کاتێک دڵم تەنگ دەبێت، لە پشت پەنجەرە کۆنەکەوە دادەنیشم، چاو دەبڕمە دووری و بیر لە ڕۆیشتنت دەکەمەوە و ئارام ئارام هەنسک دەدەم، ئەوەندە ئارام و کز کە هەتا خۆشم گوێم لە دەنگی لێدان و زامی دڵم نابێت. تۆ ئێستا وا بیردەکەیتەوە کە لەم دوورییەدا لەوپەڕی ئارامی و نەهامەتیدایت، بەڵام نازانی... نازانی کە گەر دڵێک بشکێنی هەرگیز ڕزگارت نابێ تا باجە قورسەکەی نەدەیتەوە، #Miran
306 ·

Вся лента · оригинал в Telegram

Open in Telegram Каталог площадок Искать в ChatCrawler

A snapshot of an open public feed from the search index ChatCrawler — “Google for public Telegram”; refreshed as the venue is crawled. Times are UTC.

Public content only, official Telegram API. About · FAQ · What we do not do · Remove a page · Catalog