English
Open in Telegram
ككۆڕی ڕۆشنگەری

كۆڕی ڕۆشنگەری

@roshingar · group · indexed since 2026-09-28
1 019members
233 439messages in the index
ئ
༺ ali.abd ༻جینگەنۆکە، قزە (جورێ پەڵپگریی تێکەڵ بە نازە و نەبوێرییە) هەندێ مناڵ هەن کە تیتیش‌مامانی و گرینۆکن. 😁
بەڵێ نەخێر واشە و واش نییە هەر تایبەت بە منداڵی نییە ئی وایە ئی وایە بە قەرا دوو زەلامان دەبێ بەڵام هەر بە جووکە جووک دەدوێ و پەڵپت لێ دەبەستێ
👌1
༺
Hesam.A#⃣ تێرۆریزمی پ‌ک‌ک ⏺ دەستی مێژوو لەسەر ئێمەیە. یا کورد یا پ‌ک‌ک.
سڵاو و ڕێز. لە کۆتاییدا دەڵێ یان ئێمە دەبێ دانە بە دانەی ئەندامانی پەکە لەناو ببەین یان ئەوان دانە بە دانەمان لەناو دەبەن. تا ئێستا ئەوان وایان کردووە کە بابەتەکەی گرێ داوە بە ڕووسیە و ئامریکای باشوور و ئەوانەوە؟ چۆن دڵی بڵێ بزووتنەوەیەکی تێرۆریستییە؟ کەی ئەم چەپە و ئەو چەپ یەک شتن! دەڵێ دەبێ ئەندامانی پەکە بتۆپێنی! ئەوە دەستووری جیهادە یا لێکدانەوە و گەڵاڵەداڕێژیی لە بەرژەوەندیی نەتەوەییدا.
  1. ئ
    ئاوا بە تاقەتی گوێت لێ ڕاگرتووە ۸خوولەکی هەوەڵێ هەر یەک شتی دەکوت وەڕەز بووم هێندە بڵێ پێشتریش ئەڵمانی ئەڵمانی کوشتوە و..
    😁1
    1. ༺
      قسەکانی سەرەتای جوان و هەستبزوێن بوون، بەڵام لە ئاخردا ژهری کینەی ناو دڵە ڕقاوییەکەی ڕشت. بەڕاستی بۆ ئێمە جێی شەرمە لایەنگری لە کەسانی وا بکەین.
      ❤1
  2. H
    سڵاو و ڕێز ڕۆژتان باش، بەڵێ وا ئەڵێ لە ئاخری باسەکەیدا، بە نەزەرم شایەد لێکۆڵینەوە لەوەی کە بۆچ وا ئەڵێ؟ زۆر باشتر بێت لەوەی کە سرنجێکی تۆخ بخەینە سەر ئەوە که ئەو شتە هیچ و پووچە چیه دەیڵێ... ئەو پیاوە بە پێی ئەوەی کە من ماوەیەکی زۆریش نیە لە کاناڵەکەیدا بەشدارم ئاگادارم لە بنەڕەتتدا باوەڕی بە چەپ و باوەڕگەلی لەو چەشنە ئەسڵەن نییه و تەنانەت بە بەڵگەیەکی گەورەی دواکەوتنی کوردی ئەزانێ و سەرنجامی دەست پێ رانەگەیشتن نەتەوەی کورد بە خاوەن وڵاتێکی سنوورداری خۆپارێز یام هەمان کشوری کوردوستان... پاشان ئەو جۆرەی من بۆی ئەچم ویستی وایە ئێمە ی کورد کە وەک کەمینەیەکی ، دوو جار گیرخواردوو لەناو ئەم زلهێزانە ی غەرب و شەرق وە هەر وەها ئەو چوار وڵاتە داگیرکەرەیتر، بە پێی جوغڕافیایەکی باش بەڵام نالەبار و دوور لە ئاوی ئازاد گیرمان خواردووە، وە زۆر ناچار کە یەک لەم زلهێزانە هەڵبژێرین سا (چەپ یام ئامریکا) پێی وایە هەڵبژاردنی چەپ بە گشتی هۆی خەسار و دوورکەوتنەوە لە ناسیۆناڵیزم و شکڵ نگرتنی ڕۆحێکی نەتەوایەتی بۆ کوردە و خەسارێکی ئێجگار زۆری مێژوویی و هەنووکەیی لە نەتەوەی کورد داوە... بەڵام لە بەرامبەردا پی وایە هەڵبژاردن و پەزیریشی ویستەکانی ئامریکا و ڕێ و شوێنێ کە ئەوان پلانی بۆ دادەڕێژن بە گشتی لە ناوچەکە، بە شێوازێک بەدیهاتنی خەونەکانی  نەتەوەی کوردە (کشوەری کوردستان) وە بە گشتی ئەگەری داهاتوویەکی گەش تری لێ چاوەڕوان ئەکرێ تا چەپ... باوەڕێ وایە ئەو بابەتەی کە سەبارەت بە کوشتن پ.پ.ک ئاماژەی پێداوە، وا هەست ئەکەم مەبەستی ئەوەیە کە هەر کەس لە پێناو دەست پێ ڕانگەیشتن بە یەک وڵات بوونی نەتەوەی کورد، واته(کشوەری کوردستان) ببێتە لەمپەرێک بۆ نەتەوەی کورد، شایستەی لەناوچوونە... وە ئێپسیلۆنێک  باوەڕی بە دەستەواژەی برایەتی گەلان نیه و بە گشتی تەرکیزی خستووەتە سەر فەقەت دراوسێ بوونی ئەوان تا... ببورن ئەگەر بتانهەوێ زۆرتر ئەم بەڕێزە بناسن وەک دوێنێ عەرزی دادەم کرد درووست وایە سەردانی کەناڵەکەی بکەن و پێتان خۆش بوو تەنانەت لەگەڵی باس و گفت وگۆ بکەن... بەو پێیە کە منیش وەکوو ئێوە بیسەرێکم و زۆریش نیە لە کاناڵەکەیدا بەشدارم بەرداشت و تێگەیشنم بە گشتی سەبارەت بە بۆچوونەکانی ئەو بەڕێزە نسبەت بەم فایلە دەنگیە وە بە شێوەی گشتی چەپ، ئەوە بوو کە عەرزم کردی... هیوای سەرفرازی بۆ ئێوەو گشت لایەک🌸🍃
    🙏1
    1. ༺
      کاتتان باش و سەر چاوەکانم هاتن. سپاس بۆ وڵامدانەوەی بەڕێزتان.
      🙏1
      1. H
        ئازیزن سپاس بۆ ئێوە کە هەمیشه زۆر ورد سرنجی زۆرێک لە پەیامەکان و فایلەدەنگیەکان و تەنانەت وێنەکان ئەدەن و هەر وا سەرسەری لە کەناری دا گوزەر ناکەن، وە بە جوانی وەک بەڕێوەبەرێکی باش و وردبین و پرسیارئافرێن لە گەڵ ئەندامان هەڵسووکەوت ئەکەن. دیسان سپاس
        🙏1
Whole thread · 5 replies →
༺
حای لەو لێدوانە، ئەمە کەی مرۆڤە، خۆ وەحشییەکی تەواوە
P
Hesam.A#⃣ تێرۆریزمی پ‌ک‌ک ⏺ دەستی مێژوو لەسەر ئێمەیە. یا کورد یا پ‌ک‌ک.
ڕەخنەگران و دژبەران زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی لایەنە کوردییەکان و دەوڵەتانی ناوچەکە وەک تورکیا پێیان وایە کە چالاکییە چەکدارییەکانی پەکەکە زیانی گەورەی بە دەستکەوتە نەتەوەییەکانی کورد گەیاندووە ئەو بەرەیە پێی وایە سیاسەتەکانی ئەو ڕێکخراوە بووەتە هۆی چۆڵبوونی سەدان گوند تێکچوونی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی پاساو بە دەوڵەتانی دراوسێ بۆ دەستێوەردانی سەربازی بۆیە جیاکردنەوەی بەرژەوەندیی گشتیی گەلی کورد لە ئەجێندای پەکەک بە پێویست دەزانن لایەنگران و داکۆکیکاران لە بەرامبەردا لایەنگرانی ئەو جوڵانەوەیە پێیان وایە کە پەکەکە وەک وەڵامێک بۆ سەرکوتکردن ناسنامەکوژی و نکۆڵیکردن لە مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا سەریهەڵداوە ئەوان پێیان وایە کە چالاکییەکانیان بەشێکە لە خەباتی ڕزگاریخوازیی نیشتمانی بۆ چەسپاندنی مافە کلتوری و سیاسییەکانی کورد لە ناوچەکەدا ئەو بابەتە خاوەنی ڕەهەندی جیاوازی سیاسی سەربازی و مرۆییە و کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر داهاتووی سیاسی ناوچەکە و گەلی کورد بەجێهێشتووە ✍️
🏆1
  1. H
    سڵاو و ڕێز، کاتتان باش بەڵێ ئاماژەیەکی زۆر جوانە، دەقیقەن ئەو بەڕێزەش مەبەستی هەر ئەو بەرژەوەندی گشتییەی نەتەوەی کوردە کە ئاوا ڕەخنەو دژکردەوەیەکی نواندووە بەرامبەر بە هێزی چەپ...
Whole thread · 1 reply →
P
Hesam.A#⃣ تێرۆریزمی پ‌ک‌ک ⏺ دەستی مێژوو لەسەر ئێمەیە. یا کورد یا پ‌ک‌ک.
کوردبوون پێناسەی ئێمەیە مەسەلەی کورد مەسەلەی میلەتێکی دێرین و خاوەن خاک و کلتور و زمانێکی ڕەسەنە نەک تەنها گروپێکی چەکداری یان حیزبێکی سیاسی کە لە قۆناغێکی مێژووییدا دروست بووە ستەمی داگیرکەران حاشانەکراوە غەدر و ستەمی مێژوویی کە لە گەلی کورد کراوە ڕاستییەکی سەلمێنراوە و ناکرێت بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ لایەنێکی دیاریکراو چاو لەو هەموو ئەنفال و کیمیاباران و مافخوراوانی کلتوری و سیاسییەی کورد بپۆشرێت ئاشتیخوازی و پاراستنی کلتور کلتور و موزیک و ئاینی کورد هەمیشە پەیامی پێکەوەژیان بووە و کورد هیچ کاتێک هێرشبەر نەبووە بەڵکو هەمیشە بەرگری لە مانەوەی خۆی کردووە لەسەر خاکی خۆی جیاکردنەوەی ماف لە سیاسەت هەڵسەنگاندنی حیزبەکان یان پەکەکە بابەتێکی سیاسییە و مرۆڤ دەتوانێت ڕەخنەی لێیان هەبێت بەڵام ئەوە نابێتە پاساو بۆ ڕەوابینینی ستەمی داگیرکەران یان تانەدان لە کلتور و ناسنامەی نەتەوەیی میلەتێک✍️
P
کوردبوون و پاراستنی خاک ئەرکی هەر تاکێکی کوردە نەک بێو خۆت ڕسواو خۆفرۆش بکەی بڵێی ئێمە تیرۆرستین ڕەسەنی ئێمەیە و گەلی کورد لە مێژوودا چاوی بە هێرش و داگیرکاری و ستەمی زۆری نەیاران هەڵهێناوە بۆیە لکاندنی ناوی تیرۆر بەوانەی بەرگری لە ناسنامە و خاکی خۆیان دەکەن تەنها چەواشەکارییە و ڕاستییەکە ئەوەیە کە داگیرکەران خۆیان سەرچاوەی خوێنڕشتن و توندوتیژین و هەوڵدەدەن بەو ناوزەدکردنانە غەدری مێژوویی خۆیان بشارنەوە✍️
❤2
    1. P
      زۆر سپاس کاکە ئازاد لەڕاستیدا شێعرێک زۆرجار کە کەسو لایەنانە دەبینم کە ئاوا بەخۆ فرۆشی دەدوێن و لەهەماکاتیشدا سەری براکانمان دبڕدرێت و جەرگی دایکان دەسوتێ و مناڵە چاو گەشکانمان بێ ناز دەکرێت لەپای چی تۆ برا کورد بیو بێی بەو کەسانە بڵێی تیرۆرست کە من لەبەرەکانی جەگ چەن جار ئێمە نەمان توانیوە لەبەر قەناس بەدەستەکانی داعش بچین بۆ ئەو گرد یا ئەو شوێنە خۆشکەکانمان کە پەروەردەی کوردایەتی بون زۆر بەجوانی بەهونەری جەنگی تەنها دوو خوشک بون کە چونوو ئەو شوێنانەیان پاراس لەدژی تیرۆرستان بەڵام ئەگەر شەرم و حەیا هەبێت بەشی ئەو خۆفرۆشانە نییە شێعرێک هەمیشە لەمێشکی خۆم دەیهێنمو دەبەم کە زۆر هاڵۆزە بەڵام ئەوە زۆر جوانیش گوتراوە کەنازانم کێ نوسیویەتی هەرکات مێژوو دەخوێنمەوە بە هەردوو دەست چاوم دەگرم دەڵێم نەکا لە شەرمانا لە بەردەمی دێرێک بمرم پەرەی مێژووی کورد هەروایە تاسەیری کەی شەرمی تیایە یان زێدی خۆی فرۆشتوە یان کورد خودی خۆی کوشتوە✍️
      🙏1
      1. ༺
        زۆر سپاس بۆ گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانت. هەڵبەستی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێوە.
Whole thread · 3 replies →
ز
Photo
Photo
فڕۆکەی X59ی ناسا لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئارمێسترانگ ئێدواردزی کالیفۆرنیا لە ڕێکەوتی ۲۱ ئووت ۲۵ەمین فڕینی خۆی بەسەرکەوتوویی ئەنجام دا و لە ۷۲ خولەکدا گەیشتە خێرایی ۱/۲ ماخ لە بەرزایی ۱۴ کیلۆمیتر.  ئامانجی ئەم فڕۆکەیە شکاندنی دیواری دەنگییە بەبێ بیستنی گرمە/ خورمین. فڕۆکەیەکی F_15 ناسا کە سیستمگەلی پێوانی دەنگی پێ بوو بەهۆی دەنگی موتۆری خۆی نەیتوای دەنگی X 59 بەدروستی پێوانە بکات. ۱/۲ ماخ = ۱۱۴۷ کیلۆمتر
R
Photo
⁨ لە غوربەتدا، باران تەنیا دڵۆپە ئاوێک نییە لە ئاسمانەوە ببارێت؛ بەڵکو ڕێژنەی بیرەوەرییەکانی نیشتمانە کە بەسەر شەقامە تەڕ و بێدەنگەکاندا دەڕژێت. کاتێک بە تەنیا لە پەنای دەریایەک و سەرپۆشی شەقامێکی تەڕی غەریبیدا دەوەستیت، هەموو دڵۆپە بارانێک دەبێتە دەنگێک و ناوێک لە ڕابردوو بە گوێچکەتدا دەچرپێنێت. بارانی غوربەت سەیرە؛ نە گەرمیی دەستەکانی ئازیزی تێدایە و نە بێدەنگیی کۆڵانەگانی وڵات. لەگەڵ ڕووناکیی ماشێنەکاندا کە لەسەر شەقامە تەڕەکە ڕەنگ دەدەنەوە، هەر هەنگاوێک و هەر تێپەڕبوونێک بیرت دەخاتەوە کە تۆ لێرە میوانی؛ بەڵام خۆڕاگریت، ئەو کەسەی کە لەناو ئەم تەم و بارانەدا، تەنیا بە ئیلهام و بەردەوامی، دەنگ و ڕەنگی خۆی لە بیر ناچێتەوە. باران با ببارێت؛ درەختەکان بە شوێنپێی ڕێبوارێک بشواتەوە، بەڵام دڵی مرۆڤی کۆڵنەدەر هەمیشە ماڵێکە پڕ لە گەرمیی شیعرو ئومێد، کە هیچ زریانێک ناتوانێت بکوژێنێتەوە.⁩
1 · 729 ·
  1. ز
    مەرگی ئێمە ئەو ڕۆژەیە کە لە بەرانبەر شتە گرینگەکاندا بێدەنگی هەڵدەبژێرین. «مارتین لووترگینگ»
    🙏1
Whole thread · 2 replies →
༺
Link
click to show
رولو می ۴ نوع عشق را در سنت غرب مشخص کرد: میل جنسی، اروس، فیلیا، و مهرورزی. میل جنسی: میل جنسی نوعی کارکرد زیستی است که می‌توان آن را از طریق آمیزش جنسی یا روش‌های دیگر آزاد کردن تنش جنسی ارضا کرد. گرچه میل جنسی در جوامع مدرن غربی بی‌ارزش شده‌است، اما هنوز نیروی تولید مثل است، سایقی که به نژاد تداوم می‌بخشد و منبع شدیدترین لذت و فراگیرترین اضطراب انسان است. می معتقد بود که در دوران باستان، میل جنسی درست مثل خوردن و خوابیدن مسلم انگاشته می‌شد. در عصر نوین، میل جنسی مشکل ساز شده‌است. اولاً، در دورهٔ ویکتوریایی، جوامع غربی عموماً احساس‌های جنسی را انکار می‌کردند، و میل جنسی در مصاحبت با فرهنگ و با نزاکت موضوع گفتگو نبود. بعداً، در دههٔ ۱۹۲۰، افراد علیه این بازداری جنسی واکنش نشان دادند؛ میل جنسی ناگهان علنی شد و بیش تر جوامع غربی به آن دل‌مشغول شدند. می خاطر نشان ساخت که جامعه از دوره‌ای که میل جنسی آکنده از گناه و اضطراب بود به سمت دوره ای پیش رفت که گناه و اضطرابی به همراه ندارد. اروس: میل جنسی نیازی فیزیولوژیکی است که از طریق آزاد شدن تنش ارضا می‌شود اما اروس میل روانی است که از طریق پیوند با دوام با فردی عزیز آفریده می‌شود. اروس عشق ورزیدن است و میل جنسی تحریک کردن اندام هاست. اروس میل به برقراری وحدت با دوام است و میل جنسی میل به تجربه کردن لذت است. فیلیا: رهایی میل جنسی است که براساس فیلیا قرار دارد. یعنی دوستی صمیمانهٔ غیرجنسی بین دو نفر. فیلیا را نمی‌توان به عجله واداشت بلکه رشد کردن و پرورش یافتن آن به زمان نیاز دارد. پرورش عشق تدریجی بین خواهر و برادرها یا بین دوستان همیشگی نمونه‌ای از فیلیاست. فیلیا به جز پذیرفتن فردی که برای ما عزیز است، بودن با او و خوشحال کردن او، ما را به چیز دیگری ملزم نمی‌کند. فیلیا، دوستی در ساده‌ترین حالت است. مهرورزی: همانگونه که اروس به فیلیا وابسته است، فیلیا نیز به مهرورزی نیاز دارد. خود می مهرورزی را به این صورت تعریف کرد: محترم شمردن دیگری و علاقه به رفاه او بدون هرگونه نفعی که بتوان از آن به دست آورد. عشق بی طرفانه، مانند عشق خدا به انسان. مهرورزی عشق نوع‌دوستانه است. این عشق، نوعی عشق معنوی است که به رفتارها یا ویژگی‌های طرف مقابل وابسته نیست بلکه نامشروط است.

An open public feed from the search index ChatCrawler — “Google for public Telegram”; refreshed as the venue is crawled. Times are UTC.

Public content only, official Telegram API. About · FAQ · Index limits · Remove a page · Catalog · Search · How we count